هێمن هەورامی: لەهەفتەی داهاتووەوە، سەری بڵند دەبێتە ڕووگەی لایەنە عێراقییەكان بۆ دانوستان و ڕێككەوتن
- هەواڵ
- 13 تشرینی دووەم
د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی ئەو حیزبە، میوانی بەرنامەی گفتوگۆی ڕۆژان بوو،
ئاڤا نیوز
بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، هەر لە ئێستاوە چەندین لایەنی عێراقی پەیوەندییان بە پارتییەوە كردووە، بەمەبەستی دانوستان و ڕێككەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بەدەستهێنانی متمانەی یەك ملیۆن و 109 هەزار و 846 دەنگدەر لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی و بردنەوەی ڕیزبەندی یەكەمی سەرجەم حیزبەكانی عێراق، ئێستا پارتی وەك ژمارەیەكی قورسی هاوكێشە سیاسییەكانی عێراق سەیر دەكرێت و جگە لە لایەنە كوردستانییەكان، سەرجەم لایەنەكانی نێو پێكهاتەی شیعە و سوننەش گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی كە بێ پارتی هیچ هەنگاوێك ناتوانرێت بهاوێژرێت.
چیرۆكی سەرەكی: د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی ئەو حیزبە، میوانی بەرنامەی گفتوگۆی ڕۆژان بوو، وەڵامی چەندین پرسیاری پەیوەست بە حیزبەكەی دایەوە، لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و ناكۆكیە سیاسییەكان و پرسی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی ئەنجامی پارتی و ئەگەرەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی فیدڕاڵ، هێمن هەورامی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی وتی، "دوای سەركەوتنە مەزنەكەی پارتی لەم هەڵبژاردنە كە بۆ یەكەمجاربوو لە مێژووی هەڵبژاردنەكانی عێراق، حیزبێك سەرووی ملیۆنێكی 100 هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت، هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكانی عێراق لە پێكهاتەی شیعە و سوننە لە ئێستاوە پەیوەندیی بە پارتییەوە دەكەن بۆ گفتوگۆ و دانووستان، لەو چوارچێوەیەشدا لە هەفتەی داهاتووەوە، سەری بڵند دەبێتە ڕووگەی هێز و لایەنە سیاسییەكان بەمەبەستی دانووستان بۆ ڕێككەوتن و پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی فیدڕاڵ.
- هەورامی دووپاتیشی كردەوە، پارتی بەكۆمەڵێك داواكاری و پێش مەرجەوە دەچێتە نێو گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت و لەسەر ئەو بنەمایەش ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنەكان دەكات، ئەمجارە دەبێت پرسە دەستووری و یاساییەكان بەشێوەیەكی یەكجارەكی چارەسەر بكرێن و چیتر پێشێلی مافەكانی خەڵكی كوردستان نەكرێت.
- ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی ئەوەشی باسكرد، بەلای پارتی پۆست گرنگ نییە، ئەوەندەی زامنكردنی مافەكانی خەڵكی كوردستان گرنگن، پارتی ڕژدە لەسەر نەهێشتنی پێشێلكارییە دەستوورییەكان بەرامبەر خەڵكی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
16 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە






