هێمن هەورامی: پارتی بە زیادبوونی 400 هەزار دەنگ وەڵامی نەیارەکانی دایەوە
- هەواڵ
- 14 تشرینی دووەم

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
هێمن هەورامی تیشک دەخاتە سەر گوشارەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و دەڵێت: لە ماوەی چوار ساڵدا زیاتر لە 150 جار بە درۆن و مووشەک هێرش کرایە سەر هەرێمی کوردستان، سەرەڕای بڕینی مووچە و بودجەی کوردستان، بەڵام "لایەنگرانمان بە زیاتر لە 400 هەزار دەنگ"، وەڵامی نەیارانی دایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی میوانی گفتوگۆی ڕۆژان بوو و وەڵامی چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە هەڵبژاردن و زیادبوونی دەنگدەکانی پارتی لەم هەڵبژاردنە دایەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن هەورامی ڕایگەیاند، ئەگەرچی هەرێمی کوردستان، لە ناویشیدا پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا گوشارێکی زۆری لە دژی کرا، بەڵام وەڵامی "نەیارەکانمان بە زیاتر لە 400 هەزار دەنگ درایەوە".
هەورامی ڕوونی دەکاتەوە، ئەم گوشارانەی عێراق بە تایبەت لەسەر کابینەی نۆیەم و خودی مەسرور بارزانی و پارتی بوون، بە بۆچوونی ئەوان بەهۆی ئەم گوشارانەوە خەڵک لە دژی پارتی ڕادەپەڕێت و پارتی لاواز دەکات، بەڵام پێچەوانەکەی دەرچوو و پارتی دەنگەکانی زیادی کرد.
ئاماژە بەوەش دەکات، لەوەتەی عێراق دروست بووە تاوەکو ئێستا هیچ جووڵەیەکی سیاسی یان حیزبیکی سیاسی نەیتوانیوە یەک ملیۆن دەنگ تێپەڕێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی باسی لەوەشکرد: زیاتر لە 15 بۆ 14 بڕیاری دادگای فیدراڵی لە دژی هەرێمی کوردستان و دژ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دراوە.
- هاوکات بڕینی بەشە بودجە و مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان یەکێکی دیکە بووە لە گوشارەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و خودی پارتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
16 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە






