
فرۆکەیەکی جۆری F-35
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل دژی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی F-35ـی ئەمریکی بە سعوودی نییە، بەڵام مەرجی ئەوەی هەیە، سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی سێشەممە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە سەردانی ئەمریکا بکات و لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، بەگوێرەی ئەوەی باس دەکرێت تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەشیان پرسی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F-35 بە سعوودیە.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ئەو زانیارییە نافەرمییانەی بڵاوکراونەتەوە، بەشێکی کۆبوونەوەکەیان تایبەت دەبێت بە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئەمریکا و سعوودیە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل.
ئەوەش بزانە: مانگی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە محەممەد بن سەلمانی وتبوو، بە کۆتاییهاتنی جەنگی غەززە چاوەڕێ دەکات سعوودیە هەنگاوبنێت بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، بە ئیدارەی ترەمپمان وتووە، لە بەرامبەر پێدانی فڕۆکەی جەنگیی F-35 بە سعوودیە، پێویستە ئەو وڵاتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، ئەگەر ئەمریکا بەبێ مەرجی دیپلۆماسی فڕۆکەی F-35 بداتە بەو وڵاتە هەڵەیەکی گەورە دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل تاکە وڵاتە لە ناوچەکەدا کە ئێستا فڕۆکەی جەنگیی F-35ـی هەیە و ڕادەستی کردنی فڕۆکەکە بە سعوودیە هاوسەنگیی سەربازی لە ناوچەکەدا دەگۆڕێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دادەبەزێت
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
47 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
6 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە






