کورسییەکی بازنەی هەولێر تا ئێستا لە نێوان پارتی و یەکێتی یەکلانەبووەتەوە
- کوردستان
- 16 تشرینی دووەم

دیمەنی دەنگدانی ئافرەتێکی کورد. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لەبارەی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردن، تاوەکو ئێستا کورسییەک لە هەولێر لەنێوان پارتی و یەکێتی یەکلانەبووەتەوە. پارتی دەڵێت بەپێی دەنگ کورسییەکە بۆ ئێمەیە، یەکێتیش دەڵێت بەپێی ئەنجامە بەراییەکان و سیستەمی سانتلیگۆ کە کورسییەکانی پێ دابەش دەکرێن، کورسییەکە هی ئێمەیە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی ڕاگەیاند، لە بازنەی هەولێر کە 16 کورسی بۆ دانراوە، هەریەکە لە پارتی نۆ کورسی، یەکێتی دوو کورسی، نەوەی نوێ یەک کورسییان بەدەستهێناوە، یەک کورسیش بۆ کۆتاکانە و کورسییەک ماوە یەکلا نەبووەتەوە لە نێوان پارتی و یەکێتی.
بەدواداچوونی ئاڤا: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، شاندی پارتی و یەکێتی بە جیا چوون بۆ بەغدا بۆ یەکلاکردنەوەی کورسییەکە. تا ئێستا 50% بە 50%ـیە یەکلا نەبووەتەوە، هەردوولایان ئەگەریان هەیە بۆ ئەوان بێت.
ئەگەر کورسییەکە بۆ پارتی بێت، ژمارەی کورسییەکانی لە هەولێر دەبێتە 10 کورسی، دەبێت حەوتیان پیاو بن لەگەڵ سێ ژن، لە کاندیدە ژنەکان چیمەن حوسێن خۆی دەرچووە 15 هەزار و 253 دەنگی هێناوە، کاندیدی دووەم دەبێتە ئاڤێستا مام یەحیا کە 10 هەزار و 477 هەزار دەنگی هێناوە، سێیەمیش چیمەن بابەکر زوبێر دەبێت کە نۆ هەزار و 247 دەنگی هێناوە.
بەڵام ئەگەر کورسییەکە بۆ پارتی نەبوو و هەر نۆ کورسی مایەوە، دەبێت حەوت پیاو و دوو ژن بن، ئەوکات خاتوو ئاڤێستا دەچێتە شوێنی ئەحمەد نەبی ئیسماعیل کە 13 هەزار و 758 دەنگی هێناوە.
ئەگەر کورسییەکە بۆ یەکێتی بێت، ئەوا یەکێتی لە هەولێر دەبێتە خاوەنی سێ کورسی، کورسی سێیەمیش بۆ کاندیدێکی ژن دەبێت و چنار حاجی ڕەسووڵ دەبێتە پەرلەمانتار کە دوو هەزار و 931 دەنگی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەڵوێست دوو کاندیدی لە هەولێر دەرچووە، ئەم کورسییەی لە هەولێر لەنێوان پارتی و یەکێتی ماوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کاندیدەکانی ئەوان نابێت و لە هەموو دۆخێکدا لە دوو پەرلەمانتارەکەی هەڵوێست دەبێت یەکێکیان پیاو و یەکێکیان ژن بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
14 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە





