
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی و یاسایی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی لە بەغدان، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت: دوای ئەوەی دەنگەکانی چەند وێستگەیەکی هەولێر هەژمار کران 606 دەنگی پارتی لە هەولێر زیادی کرد.
لێدوانی فەرمی: د. جەعفەر ئیمێنکی، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: کەس دەنگی ئێمەی نەبردووە و دەنگی کەسمان نەبردووە. ئەمە سیستەمە و قابیلی دەستکاری کردن نییە، بەگوێرەی داتای کۆمسیۆن دەنگەکانی پارتی گەیشتە یەک ملیۆن و 108 هەزار و 353 دەنگ. لە دەنگەکانمان ڕازین و تانەمان نییە.
د. جەعفەر ئیمێنکی دەشڵێت: کورسی کۆتای کوردی فەیلی لە واست مسۆگەر کرا، ئێمە خەڵکمان ئازاد بوو لەوەی دەنگی پێبدات. لە دیالە کورسییەکمان مسۆگەر کرد. قورسترین بازنەی هەڵبژاردن نەینەوا بوو، بەڵام پارتی لەو بازنەیە بوو بە حزبی یەکەم.
بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی ئەمانەشی وت:
٠ لە ڕووی دەنگی حیزبی، پارتی حیزبی ژمارە یەکە لە کوردستان و هیچ حیزبێک دەنگی هێندەی پارتی نییە، لە هاوپەیمانییەکانیش تەنیا هاوپەیمانییەکەی سوودانی دەنگی لە پێش پارتیەوە، پارتی دەنگی لە هەموو هاوپەیمانییەکانی دیکە زیاترە.
٠ خەڵکێک لە عێراق شۆک بوون بەو دەنگە زۆرەی پارتی لە هەموو ناوچەکان هێناویەتی.
٠ نەک پارتی، بەڵکو خەڵکی دیکەش لەگەڵ ئەوەن یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، ئەم یاسایە هەموو هەڵبژاردنێک زیاتر عێراق بەرەو دابەش بوون دەبات. کێشەکان لە ئاستی حیزب هاتوونەتە سەر ئاستی عەشیرەت و خانەوادە. ئەمە زۆر مەترسیدارە خۆمان ئامادەکردووە ئەم یاسایە هەموار بکرێتەوە.
٠ کۆمسیۆن دەنگەکان دەکاتە کورسی بە موعادەلەیەکی حیسابی زۆر ئاڵۆز کە لەگەڵ ئەوە نین و ئەو سیستەمە بەکەڵکی عێراق نایەت.
٠ لە بازنەی دهۆک 413 هەزار دەنگمان هێناوە دەبێتە نۆ کورسی، بەڵام هاوپەیمانییەکەی سوودانی بە 411 هەزار دەنگ 18 کورسی دەبات، ئەمە کەی عەدالەت و ڕەوایە! ئەم یاسایە سەقامگیری سیاسی دروست ناکات.
٠ هەندێ تانە هەیە لە کەرکوک، ئێمە هیچ تانەیەکمان نییە. هۆکاری کەمی کورسی کەمتەرخەمی کورد خۆمان بوو بەشداریمان کەم بوو. لە کاتژمێرەکانی کۆتایی پرۆسەکە ژمارەی دەنگدان لە حەویجە زۆر زیادی کردووە و بەدواداچوون دەکەین و تێبینمان هەبوو.
٠ سەبارەت بە کەرکووک یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان فرەلیستی کورد بوو. سەرۆک بارزانی ئێمەی ڕاسپارد بچین لەگەڵ یەکێتی لیستێکی کوردستانی ڕابگەیەنین، هەتا سەرۆک بارزانی ئێمەی سەرپشک کرد وتی، ئەگەر یەکێتی ویستیان لیستی هاوبەشی سەرتاسەری بێ، ئامادەین. بەڵام یەکێتی پەشیمان بوونەوە. مەسەلەکە بۆ کورد و نەتەوەی کورد زۆر گرنگ بوو. دەبوو لەو ناوچانە کوردایەتی پێش حیزبایەتی بوایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
19 خولەک لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگ لەسەر پلانی لە غەززە دەدات






