وەزیری بەرگریی تورکیا: لێکۆڵینەوە لە سندووقی ڕەشی فڕۆکە تێکشکاوەکە دوو مانگ دەخایەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 تشرینی دووەم

دیمەنی پاشماوەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە
ئاڤا نیوز
یەشار گولەر ئاماژە بەوە دەدات لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لەبارەی هۆکاری تێکشکان و کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکەی تورکیا لە جۆرجیا و دەڵێت: بەپێی سەرەداوەکان وا دەردەکەوێت، سەرەتا کلکی فڕۆکەکە بپچڕێت و دواتر فڕۆکەکە ببێتە سێ پارچە. سندووقە ڕەشەکە ڕاستییەکان دەردەخات.
چیرۆکی سەرەکی: هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لەبارەی ئەو فڕۆکەیەی لە 11-11-2025 لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا لە ئاسمانی جۆرجیا تێک شکا و بەم هۆیەوە سەرجەم 20 سەربازەکەی ناوی گیانیان لەدەستدا.
لێدوانی فەرمی: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی بەپێی سەرەداوە بەراییەکان پێدەچێت ڕووداوەکە زۆر بە خێرایی لە چەند چرکەیەکدا ڕوویدابێت و دەڵێت: دوایین پەیوەندی بێتێل لەگەڵ تیمی فڕۆکەوانیی فڕۆکەکە کاتژمێر 13:50 بووە. پارچەکانی فڕۆکەکە هێنراونەتەوە تورکیا و لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت کە هۆکاری ڕووداوەکە بۆ تێکچوونی بزوێنەرەکەی دەگەڕێتەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: یەشار گولەر ئاماژە بەوە دەدات لەوانەیە یەکێک بۆ زیاتر لە چوار بزوێنەرەکەی فڕۆکەکە پەکیان کەوتبێت و دەڵێت: لەوانەیە پەروانەکان بە هۆی ئەم پەککەوتنە پچڕابن و زیان بە تەواوی پێکهاتەکەی فڕۆکەکە گەیشتبێت. لەوەش دەکۆڵینەوە کە فڕۆکەکە نزیکەی 60 تۆن باری هەڵگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گولەر سەرنجی خستە سەر ئەوەی لە 1957ەوە ئەم فڕۆکەیە بەکار دەهێنرێت کە لە جۆری سی-130ین و دەڵێت: لە 1999 جارێک ئاگر لە بزووێنەرەی ئەم فڕۆکەیە کەوتەوە و دواتر بە سەلامەتی نیشتەوە. بە گشتی فڕۆکەیەکی سەلامەت بووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم فڕۆکەیەی کەوتە خوارەوە 68 ساڵە بەکار دەهێنرێت و دوای ئەوەی سعوودیە بڕیاری دا چیتر بەکاری نەهێنێت، تورکیا لەگەڵ پێنج فڕۆکەی دیکە 13 ساڵ لەمەوبەر بە دەستی دوو لە سعوودیەی کڕیەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دادەبەزێت
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
46 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
6 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە





