بەرگریی سووریا: هەسەدە هێرشی کردووەتە سەرمان و ژمارەیەک سەربازمان کوژران و بریندار بوون
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم

دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایدەگەیێنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' هێرشیان کردووەتە سەر خاڵەکانی بڵاوبوونەوەی سوپای سووریا لە ناوچەی مەعدان لە گوندەواری ڕەققە. بەهۆی ئەم هێرشەوە کە بە چەکی جۆراوجۆر کراوە، دوو سەرباز گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە، بەڵام لە ئاستی مەیدانیدا بەشێوەی ڕۆژانە گرژیی و پێکدادان دروست دەبێت، هەردوولاش یەکتریی بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بەرگریی سووریا، هێزەکانیان وەڵامی سەرچاوەکانی تەقەکردنەکەیان داوەتەوە و هێرشێکی پێچەوانەی ڕاستەوخۆیان ئەنجام داوە، کە بووە هۆی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شوێنانە و دەرکردنی هێزە هێرشکارەکان.
لە هەمان کاتدا: وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاندووە: "ئێمە هەسەدە بە بەرپرسیار دەزانین لە لێکەوتەکانی ئەم دەستدرێژییە ناپاکانە و نوێبووەوەیە، کە بە شێوەیەکی ڕۆژانە دژی خاڵەکانی سوپای سووریا ئەنجام دەدرێت".
لەلایەکی دیکەوە: هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای دەکات، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لە میحوەری گوندی غانم عەلی لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ڕەققە، هێزەکانیان دوو درۆنیان تێکشکاندووە کە لە خاڵێکی سەربازی سەر بە گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە دیمەشق هەڵدرابوون، دوای لێکۆڵینەوەی وردیش بۆیان دەرکەوت هێرشەکە لەلایەن ژمارەیەک چەکداریی بیانییەوە کراوە کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە و لەو خاڵە سەربازییانە هێرشەکان دەکەن کە گرووپەکانی دیمەشق بەرامبەر هەسەدە دایانناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دادەبەزێت
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
46 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
6 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە






