ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی هاتووچۆی هاووڵاتیان لە تاران. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
هەر پیاوێک لە ئێران لە هاوسەرەکەی جیابێتەوە، بەڵام توانای دانەوەی مارەیی نەبێت ئەوا چیتر زیندانی ناکرێت، لەبری ئەوە پاوانە یان کەلەبچەیەکی ئەلیکترۆنی لە قاچی دەبەسترێت بۆ ئەوەی جووڵەكانی كۆنترۆڵ بكرێ و نەچنە دەرەوەی وڵات.
چیرۆکی سەرەکی: داتای جیابوونەوەی هاوسەران لە ئێران لە بەرزبوونەوەدایە، زۆرینەی ژنانی ئێران دوای جیابوونەوە ڕاستەوخۆ داوای مارەیی دەکەن، ئەمەش باری سەرشانی پیاوانی قورس كردووە تا دەگاتە ئەوەی توانای دانەوەی مارەییان نییە، دادگا سزای زیندانی بەسەریاندا دەسەپێنێت تا کاتی دانەوەی مارەیی ژنەکەی، بەڵام لە پەرلەمان بڕیاردرا گۆڕانکاری لەم یاسایە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەمین حوسێن ڕەحیمی، وەزیری دادی ئێران ڕایگەیاند: بەپێی ڕەشنووسی نوێی هەموارکردنی یاسای سزادانی دارایی، بەکارهێنانی پاوانە یاخود کەلەبچەی ئەلیکترۆنی لە دۆسیەکانی مارەییدا بەکاردێت، مەبەست لەم گۆڕانکارییە ئەوەیە کە ئەو پیاوانەی توانای دانەوەی مارەیییان نییە، نەخرێنە زیندانەوە و بەردەوام بن لە کار و ژیانی خۆیان تا ئەو کاتەی مارەییەکە دەدەن هەروەها نەتوانن بڕۆنە دەرەوەی وڵات و لە دانەوەی مارەییەکە هەڵبێن.
ئەمەش بزانە: پێشتر مارەیی 110 لیرە بوو بەپێی یاسا و داواکاریی خانەوادەی کچەکان، بەڵام لە هەمواری نوێدا ئەمەش دەگۆڕێت بۆ 14 لیرە واتە لەو بڕە زیاتر نابێت داوا بکرێت و لە دادگا لەسەر ئەو 14 لیرەیە هاوسەران مارە دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئێران لە بری لیرە "سکە"ـی ئاڵتون بەکاردێت کە هەر سکەیەک دەکاتە زیاتر لە مسقاڵیک، هەروەها ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە دەتوانێت کۆتایی بە هەزاران دۆسیەی مارەیی بهێنێت کە بوونەتە هۆی زیندانی پیاوان و یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم چاکسازییە، واقیعێکی کۆمەڵایەتییە کە ساڵانێکە لەو وڵاتەدا بەدی دەکرێت؛ زۆرێک لە پیاوان تەنها بەهۆی بێتوانایی داراییەوە زیندانی کراون هاوکات زۆرجار مارەیی بەرز بەبێ ڕەچاوکردنی بارودۆخی ئابووریی لایەنەکان دادەنرێت و دەبێتە هۆی کێشەی گەروەی کۆمەڵایەتی و تەنانەت لە هەندێک ساڵدا مارەیی وەک دووەم هۆکاری سەرەکی زیندانیکردن لەو وڵاتەدا ناسێندراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 3 خولەک لەمەوپێش
تاوانی ژینگەیی لە دارستانی دۆڵی ئاکۆیان ئەنجام دەدرێت
- بیروڕا
- 5 خولەک لەمەوپێش
سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: نێوانی پارتی و یەکێتی باشە و کۆبوونەوەش دەکرێت
- کولتوور
- 28 خولەک لەمەوپێش
هامبورگ نمایشکردنی فیلمی کوردی لە ئامێز دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: نێوانی پارتی و یەکێتی باشە و کۆبوونەوەش دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاکستان 30 چەکداری تاڵیبانی پاکستان دەکوژێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هاوکاریمان لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم پەکی دەکەوێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کەمپەینێکی گەورەی بۆ سەرخستنی هاندەرانی زاخۆ ڕاگەیاند





