کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا بڕیاری دا بەبێ جەهەپە سەردانی ئیمراڵی بکات
- هەواڵ
- 21 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
كۆمیسیۆنی پەرلەمانی توركیا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، بڕیاری سەردانیكردنی ئیمراڵی دا. جەهەپە وەك تاكە پارتی توركیا ئامادە نەبوو ئەندامیان لەو لیژنەیە بێت کە سەردانی ئیمراڵی دەکات.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ هەینی، هەژدەیەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی 'یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی' لە پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو، لە كۆی 51 ئەندامی كۆمیسیۆنەكە، بە 32 دەنگی بەڵێ بەرامبەر دوو دەنگی نەخێر، بڕیاری سەردانیكردنی ئۆجەلانی دا لە دوورگەی ئیمراڵی، دوو ئەندامیش دەنگیان نەدا.
لێدوانی فەرمی: موڕاد ئەمین، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی جەهەپە لە پەرلەمانی توركیا، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارتەكەی بڕیاری داوە، نوێنەری خۆی بەشداریی ئەو لیژنەیە نەکات کە سەردانی ئیمراڵی دەکات.
باکگراوند: ڕۆژی پێنجشەممە ئاكپارتی، پارتی دەسەڵاتداری توركیا، هاوشێوەی ئەندامانی دەم پارتی و مەهەپە، بە بەڵێ دەنگی دا بۆ پێكهێنانی شاندێك لە كۆمیسیۆنەكەی پەرلەمان بەمەبەستی سەردانیكردنی ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵی و بەشداریكردنی نوێنەری ئەو حیزبە لە كۆمیسیۆنەكە، بەڵام پارتی جەهەپە، دووەم گەورەترین پارتی توركیا و گەورەترین لایەنی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، بڕیاری بەشداریكردنی ئەندامی فراكسیۆنەكەیان، بۆ ئەمڕۆ هەینی دواخستبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دادەبەزێت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
45 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
6 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە






