
ساتی گەیشتنی نووری مالیک و پێشوازی لێکردنی لەلایەن فوئاد حووسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا گەیشتە شاری هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی تاوتوێی پرسی پێکهێنانی حکومەت و دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق لەلایەن کۆمیسیۆنەوە، پارتی وەک هێزێکی سەرەکی و کاریگەر لە عێراق زۆرترین دەنگی بەدەستتهێنا، بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، لایەنەکانی دیکە سەردانی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2025-11-22، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانییی دەوڵەتی یاسا و شاندی یاوەری گەیشتنە هەولێر و لەلایەن د.فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لێکرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی دەچێتە پیرمام بۆ گوێگرتن لە ئامۆژگارییەکانی سەرۆک بارزانی لەبارەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ و کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق.
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و عەباس موسەوی، ڕاوێژکاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێکدێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مالیکی سەرۆکی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگیە کە زۆربەی لایەنە شیعەکانی بەژدار لە هەڵبژاردنی تێدایە و خاوەنی زیاتر لە 150 کورسی پەرلەمانن.
لەلایەکی دیکەوە: پێش سەردانەکەی بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "شەمس"، ڕایگەیاندبوو "لەگەڵ سەرۆک بارزانی زۆرجار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەمان کردووە، بەڵام ئەو دۆخەی ئێستا تێیداین و ئەو ئەرکەی لەسەرمان جێبەجێی بکەین لە پرۆسەی سیاسی لە دوای هەڵبژاردن، پێویستی بە دیالۆگی ڕاستەوخۆ هەیە، هەر بۆیەش سەردانی دەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی هەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
15 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە






