بۆ ماوەی 10 ساڵ ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئۆجەلان و شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا بە نهێنی دەهێڵرێتەوە
- هەواڵ
- 22 تشرینی دووەم

وێنەی ئۆجەلان و شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا
ئاڤا نیوز
چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا شاندی کۆمیسیۆنی ئاشتی سەردانی ئۆجەلان بکات لە دوورگەی ئیمڕاڵی و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش، هاوشێوەی کۆبوونەوە هەستیارەکانی دیکە. بەگوێرەی زانیاری ئاژانسی میزۆپۆتامیا زانیارییەکانی نێو گفتوگۆکە بۆ ماوەی 10 ساڵ بە نهێنی دەهێڵرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ 21-11-2025 کۆمیسیۆنی "یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی" بە دەنگی سێ لەسەر پێنجی ئەندامانی، بڕیاری دا شاندێک پێکبهێنێت بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکات و لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە و گوێ لە سەرنج و پێشنیازەکانی بگرێت بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا کە نزیکە لە پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاندووە، چاوەڕێ دەکرێت ئۆجەلان بە پێویستی بزانێت زەمینەی یاسایی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بڕەخسێنرێت و دەرگا بکرێتەوە بە ڕووی گەڕانەوەی گەریلاکان لە چیاوە بۆ ژیانی ئاسایی و دان بە مافەکانی گەلی کورددا بنرێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئۆجەلان ئەم قۆناغەی پرۆسەی ئاشتی کە زیاتر لە ساڵێکە دەستی پێ کردووە بە "هاوپەیمانێتیی کورد و تورک" ناو دەبات و بە پێویستی دەزانێت فراوانتر بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاوەڕێ دەکرێت وەک چۆن چەندین جار هۆشداری داوە لەوە، ئۆجەلان بە پێویستی بزانێت لەبری بەکارهێنانی زمانی زبر و تۆمەت بەخشینەوە، زمانێک بەکار بهێنرێت کە خزمەت بە ئاشتی و دیموکراسی بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا هەروەها باسی لەوە دوای گوێگرتنی ئەندامانی شاندەکە لە قسەکانی ئۆجەلان، پرسیارەکانی خۆیانی لێ دەکەن. دواتریش بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی، ئەندامانی لیژنەکە تاوەکو ئێوارەی 28ی مانگ سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا لە تێڕوانین و سەرنجەکانی خۆیان ئاگادار دەکەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دادەبەزێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
43 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
6 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە





