
وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ بژێوی ژیانی خانەوادەیەکی هەورامان لە سەر پیشەی کڵاش چنینە
ئاڤا نیوز
ماوەی بیست ساڵە گەنجێکی هەورامان سەرقاڵی کڵاش چنینە لە دووکانێکی خنجیلانەی گوندەکەی و بژێوی ژیانی خێزانەکەی لە ڕێگەیەوە دابین دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: تۆفیق جاوێدان گەنجێکی دەست ڕەنگینی گوندی 'دەل' ی ناوچەی هەورامانە، بەیانیان کاتژمێر حەوت دێتە دووکانە بچوکەکەی و سەرقاڵی کڵاش چنینە، لە گوندەکانی هەورامان هەر لە کۆنەوە وا باوبووە کە لە وەرزی پاییز و زستان کڵاش بچنن، بەهارانیش ڕەوانەی بازاڕەکانی بکەن.
وێنە: ئاودێر محەممەد
11 خولەک لەمەوپێش











