
وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ پێشانگای دەلال بۆ هەلی كار لە زاخۆ
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە 'پێشانگای دەلال' بۆ هەلی كار لە زاخۆ بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا کرایەوە و تا كاتژمێر 4:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: پێشانگای دەلال بە ناونیشانی "پردی نێوان لێهاتوویی و دەرفەتەکان" لە زانکۆی زاخۆ لەلایەن کوردستان فاوندەیشن بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی زاخۆ لە ڕێگەی (JOBS.KRD) بەڕێوەدەچێت، لە پێشانگەکەدا 30 کۆمپانیا لە بوارە جیاجیاکاندا بەشداری دەکەن.
لێدوانی فەرمی: جوان نەریمان یەکێک لە سەرپەرشتیاران و ڕێکخەرانی پێشانگاکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: بۆ یەکەمجارە ئەم پێشانگایە لە زاخۆ دەکرێتەوە و زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و گرنگی زۆری هەیە بۆ زاخۆ، وادەکات گەنجان بۆ دەستکەوتنی هەلی کار بە ئاسانی دەستییان بگات بە کۆمپانیاکان.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
58 خولەک لەمەوپێش













