
وێنهی رۆژ
قۆناغی سێیەمی ڕێگای ستراتیژیی چیای ئارارات تەواو بوو
ئاڤا نیوز
چیای ئارارات لە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان، بە هۆی سەرنجڕاکێشییەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاریی بیانی و ناوخۆی لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە، دوای تەواوبوونی ڕێگای سەرەکی چیاکە گەیشتم بەو ناوچەیە ئاسان دەکات و کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر بەهێزبوونی کەرتی گەشتیاریی و ئاژەڵداری.
وێنە گەورەکە: چیای ئارارات لە دوو لووتکە پێکهاتووه، بەرزترین خاڵی ئاراراتی گەورە 5165 مەتره و بەرزی ئاراراتی بچووكیش 3896 مەترە لەڕووی دەریاوە، سەرکەوتن بەسەر ئەم چیایە لە مانگەکانی تەممووز و ئابدا بۆ سەرکەوتن گونجاوە، چونکه لە وەرزی زستان و بەهاردا کەشوهەوایهكی سارد و ئاڵۆزی ههیه.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
8 کاتژمێر لەمەوپێش









