News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

بەوێنە؛ شکاندنی چەند گۆڕێک لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هەولێر

ئاڤا نیوز

لە گۆڕستانێکی شاری هەولێر، چەند کەسێکی نەناسراو هەڵساون بە شکاندنی 15 گۆڕ و کێلەکانیان.

چیرۆکی سەرەکی: لە گۆڕستانى شێخ ئەحمەد لەسەر شەقامى 100 مەترى لە هەولێر، 15 گۆڕ و کێلەکانیان شکێندراون، یەکێک لە گۆڕەکانیش کە ژوورێکی  بۆ کراوە، ئاگر لە ژوورەکە بەردراوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤای وت، ئەمە جاری دووەمە ئەم ژمارە گۆڕە دەشکێنرێت و دواتر چاک دەکرێتەوە، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی خێزانی، پەیوەندی بە ململانێی ئایینی و پێکەوەژیان نییە.

وێنە: محەممەد شوانی

50 خولەک لەمەوپێش
logo Shape