
وێنهی رۆژ
هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
ئاڤا نیوز
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە کەرتی غەززە کردووە، هەزاران خێزان کە لە ژێر خێمە ژیان بەڕێ دەکەن ڕووبەڕووی دۆخێکی سەختی ژیانکردن بوونەتەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، بەهۆی وێرانبوونی بەشی زۆری باڵەخانەکانی کەرتی غەززە، هەزاران خێزان ئاوارەبوون و پەناگەیەکی شیاویان بۆمانەوە نییە.
زانیاریی زیاتر: ماوەی دوو ڕۆژە بارانبارینێکی بەخوڕ ڕووی لە فەڵەستین کردووە و لە بەشێک لەناوچەکان بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش
















