News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

کۆمەک و هاوکارییەکان گەیشتنە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی گەیاندنی کۆمەک و هاوکاریی خێرخوازان بەو خێزانانەی بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە، ئاڤا میدیا کەمپینێکی تایبەتی ڕاگەیاند، هاونیشتمانیان بەمەبەستی گەیاندنی هاوکارییەکانیان ڕوویان کردە نووسینگەی سەرەکی ئاڤا میدیا لە هەولێر.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 9-12-2025، بارنبارینێکی تووند ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆیەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لافاو دروستبوو، سەرەڕای زیانی گیانی، بەهۆیەوە سەدان ماڵ بە تەواوی کەلوپەلەکانیان لەدەستدا، سەدان دوکان زیانیان پێگەیشت و چەندین فەرمانگەی حکومیش زیانیان پێگەیشت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:
ئێوارەی پێنجشەممە ئاڤا میدیا کەمپینێکی بۆ هاوکاری لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە ڕاگەیاند، کە لە نووسینگەی سەرەکی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت. 

زانیاریی زیاتر: دوای ڕاگەیاندنی کەمپەینەکە، هەر زوو ڕێکخراو و خێرخوازان و خەڵکێکی زۆر بۆ گەیاندنی کۆمەک و هاوکارییەکانیان، ڕوویان لە کەمپەینی ئاڤا میدیا کرد، کە کەلوپەلەکانیان لە خۆراک و سۆپا و جلوبەرگ و بەتانی پێکهاتووە.

وێنە: بەشدار حوسێن

17 خولەک لەمەوپێش
logo Shape