News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

وێنە و ڤیدیۆ؛ سەدان ئۆتۆمبێل لە بەردەم ئاڤا ڕیزیان بەستووە بۆ هێنانی هاوکاری بۆ لێقەوماوان

ئاڤا نیوز

کامپەینی ئاڤا بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە فراوانبوونە، هاووڵاتیان لە هەولێر پەیتا پەیتا ڕوو لە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا دەکەن بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانیان.




چیرۆکی سەرەکی
: ئاڤا میدیا لە شەوی ڕابردووەوە کامپەینێکی گەورەی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری ڕاگەیاندووە، سەرمایەداران و خێرخوازان دەتوانن بە پارە، خۆراک و کەلوپەلی ناوماڵ بەشدار بن لە کامپەینەکەدا.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات
: تاوەکو ئێستا سەدان کەس بەشدارییان لە کامپەینەکەدا کردووە، ئێستاش هەرچەندە بەردەوام باران دەبارێت، سەدان ئۆتۆمبێل لە ئۆفیسی ئاڤا تاوەکو ڕێگای پیرمام ڕیزیان بەستووە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانیان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: خێرخوازان دەتوانن بە چەند جۆرێک بەشدار بن لە کامپەینەکەدا، ناردنی پارە لەڕێگەی FIB، بەخشینی پارە بە کاش لە ئۆفیسی ئاڤا سندووقی هاوکاری دانراوە، هێنانی خۆراک و کەلوپەل بۆ بەردەم ئۆفیسی ئاڤا لە هەولێر، یان ئۆفیسەکانی ئاڤا لە سلێمانی و دهۆک.

پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛

07701718885 

07508035020


 کیو ئاڕ کۆدی (FIB)



- بۆ گەیاندنی هاوکاری دەتوانن سەردانی ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی بکەن.  

 

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

1 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape