
وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ منداڵانی هەولێر لەڕێگەی هەڵمەتەکەی ئاڤا هاوکاری منداڵانی چەمچەماڵ دەکەن
ئاڤا نیوز
لەپاڵ گەورەکان، منداڵانی هەولێر و دەوروبەری لەڕێگەی کامپەینەکەی ئاڤا میدیاوە هاوکاری منداڵانی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش دەکەن.
وێنە گەورەکە: کامپەینەکەی ئاڤا میدیا بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش بەردەوامە، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی هاوکارییەکان ڕەوانەی ناحیەی تەکیە کرا.
زانیاریی زیاتر: خێرخوازان دەتوانن بە چەند جۆرێک بەشدار بن لە کامپەینەکەدا، ناردنی پارە لەڕێگەی (FIB)، بەخشینی پارە بە کاش لە ئۆفیسی ئاڤا، هێنانی خۆراک و کەلوپەل بۆ بەردەم ئۆفیسی ئاڤا لە هەولێر.
ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی.
پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛
5888 171 0770
5020 803 0750
کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

وێنە: محەممەد شوانی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
















