بەغدا بڕیارێک لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەردەکات

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بەغدا بڕیارێک لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەردەکات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وزاریی و ئابووری عێراق

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی وزاریی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی کۆکردنەوەی داهات و ڕێخستنەوەی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکانیش پەیوەست بوو بە پێداچوونەوە بە ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانە کە مانگانە وەکو مەرجی ناردنی مووچە بۆ کوردستان دانراوە. 

چیرۆکی سەرەکی:
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووریی کرد، کە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت و زیادکردنی داهاتەکان. لەم کۆبوونەوەیەدا، چەندین بڕیاری گرنگ دران. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی:
ئەنجوومەنی وەزاریی و ئابووری عێراق ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی سوودانی کۆبووەوە بڕیاریدا، پێداچوونەوە بە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بکەن کە مانگانە مەرجی ناردنی مووچەیە لە بەغداوە بۆ مووچەخۆرانی کوردستان. 

- لەمانگەکانی ڕابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند جارێک داوای لە حکومەتی عێراق کردبوو، کە پێداچوونەوە بە مەرجی ناردنی 120 ملیار داهاتی نانەوتی بکرێت لەبەرامبەر ناردنی مووچەی مووچەخۆران، بەهۆکاری ئەوەی ئەو گوژمەیە زۆرە و هەرێم ناتوانێت دابینی بکات. بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بڕە پارەیە کەم دەکرێتەوە یاخود نا. 

وێنە گەورەکە: 
دوای چەندین کۆبوونەوە و دانوستان لەسەر پرسی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە، هەردوولا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن یەکێک لە مەرجەکانیش ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق. 


لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وزاریی و ئابووریدا ئەم بڕیارانەش دران:-

- پێداچوونەوەی خێرا بکرێت بە دەرماڵ و مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکە، " سەرۆکایەتی پەرلەمان – سەرۆکایەتی کۆمار – سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران"، هاوکات کار بکرێت بۆ یەکسانی لە مووچە و دەرماڵەی هەموو کارمەندانی سێ سەرۆکایەتییەکە.

- لیژنەی تایبەتمەند لە وەزارەتی پلاندانان نوێکردنەوەی پێویست بکات بۆ ڕاپۆرتی تایبەت بە یەکخستنەوەی پلەی وەزیفی هەموو فەرمانبەران. 

- كەمكردنەوەی تەرخانكراوی تایبەت بە (ئیفاد)ی فەرمانبەرانی دەوڵەت بەرێژەی 90%، وە قەدەغەكردنی تەنها بە مەرج و ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران. 

- كەمكردنەوەی تەرخانكراوی تایبەت بە (ئیفاد)ی فەرمانبەرانی دەوڵەت بەرێژەی 90%، وە قەدەغەكردنی تەنها بە مەرج و ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران. 

- بەرزکردنەوەی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەمەبەستی چاوخشاندنەوە بە بەرهەمی گەنم، بەشێوەیەک کە زامنیی پاڵپشتی حکومەت بکات بە ڕێژەی 170%ـی نرخی بۆرسەی جیهان. 

- وەزیری بازرگانی ڕاسپێردراوە بە چاوخشاندنەوە بە کۆبوونی خۆراک و جاكسازیکردن تێیدا، بە ئامانجی سوودمەندبوونی ئەو هاووڵاتییانەی کە شایستەن. 

- لیژنەیەکی وزاریی پێکهێنراوە بە گوێرەی بڕیاری (550) ئەنجوومەنی وەزیران، بەمەبەستی چاوخشاندنەوە بە هەژمارکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ عێراق، کە وەکو بڕە پارەیەک دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق. وە مەرجی ناردنی مووچەیە لە بەغداوە بۆ مووچەخۆرانی کوردستان.

- چاوخشاندنەوە بە پەرەپێدانی کۆکردنەوەی داهات لە هەموو کەرتەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی، بەتایبەت کۆکردنەوەی پارەی کارەبا و شارەوانییەکان لەسەرتاسەری وڵات، مەرجیش دانراوە بە کۆکردنەوەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ