
وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ بەشداریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەسەر قەڵای هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/17، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە قەڵای هەولێر، ڕێورەسمێکی تایبەت بە ڕێزگرتن لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو.
زانیاریی زیاتر: لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە نوێنەران و کەسایەتییەکانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان بەشدار بوون، سەرۆکوەزیران لە گوتەیەکدا، وێڕای پیرۆزباییکردنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، دووپاتیشی کردەوە کە ئاڵای کوردستان، هێما و سیمبولی گەلەكەمانە، هێما و سیمبولی خۆڕاگری و قوربانیدانی بێوچانی گەلەكەمان و هێمای ئاشتی و ئاوەدانی و پێكەوەژیانە، هێمای بەردەوامیی ژیان و هێمای وزە و هێزە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش









