
بەوێنە: کاروانێکی دیکەی هاوکاری لەڕێگەی ئاڤاوە بۆ لێقەومانی چەمچەماڵ بەڕێدەکرێت
ئاڤا نیوز
هاوکاری ئاڤا بۆ زیانلێکەوتووانی سنووری چەمچەماڵ بەردەوامە و کاروانێکی دیکەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ئەو سنوورە بەڕێدەکرێت. هاوکارییەکان خۆراک و پێداویستی ناو ماڵ لەخۆدەگرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمشەو 41 بەرهەڵگری پڕ لە خۆراک، کەلوپەلەکانی نێو ماڵ کە لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی لالاڤ دابین کراوە، لە ئاڤاوە بەڕێدەکرێت بۆ سنووری چەمچەماڵ، ناحیەی شۆڕش و ناحیەی تەکیەی کاکەمەند، دوای گەیشتنی دەستبەجێ بەسەر لێقەوماوانی لافاوەکە دابەش دەکرێت.
باکگراوند: ڕۆژی سێشەممە 9-12-2025 شەپۆلێکی بەهێزی باران ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد و لە چەندین شوێن و ناوچەی جیاوازدا بەهۆی بارانی بەهێز و خوڕ لافاو دروست بوو و ئاو چووە نێو ماڵان و زیان بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان کەوت، لە سنووری چەمچەماڵ زیانی لە 500 ماڵ دا و سەدان کاسبکاری دیکەش زیان بەر دووکانەکانیان کەوت.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ









