News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

بەوێنە؛ شەوی یەڵدا لە ئاڤا لەگەڵ گرووپی کیژانی سنە

ئاڤا نیوز

ئاڤا میدیا لە بەرنامەیەکی تایبەت شەوی یەڵدای بەرز ڕاگرت، گرووپی مۆسیقای کیژانی سنە بە گۆرانی و مۆسیقا کەشێکی تایبەتیان دروست کرد.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو بەبۆنەی شەوی یەڵدا، ئاڤا میدیا بەرنامەیەکی تایبەتی بە میوانداری گرووپی کیژانی سنە پێشکەشکرد.

زانیاریی زیاتر: ڤینۆ و ئەلەند بە چەندین بڕگەی جیاواز یادی ئەو شەوەیان کردەوە. چەندین نووسەر و کەسانی شارەزا میوانی بەرنامەکە بوون، بە شیکردنەوە و باسی ئەدەبی شەوێکی جیاوازیان دروستکرد.

باکگراوند: شەوی یەڵدا دەکەوێتە شەوانی نێوان 20 و 21 مانگی 12ـی هەموو ساڵێک، زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەوی یەڵدا بە کۆڕی مۆسیقا و گۆرانی بەسەر دەبەن.

وێنە: محەممەد شوانی

24 خولەک لەمەوپێش
logo Shape