
مەسرور بارزانی سەردانی قەڵای سەڵاحەددینی ئەیوبی دەکات
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ وڵاتی میسر، قەڵای مێژوویی سەڵاحەددین ئەیوبی لە شاری قاهیرە بەسەرکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 20-12-2025 بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە قاهیرە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئاستبەرز لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کۆبوونەوەی لوتکە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، کە تێیدا پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کران، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەک بەشێک لە بەرنامەی سەردانەکەی، سەردانی قەڵای سەڵاحەددین ئەیوبی کرد.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ یەکشەممە 21-12-2025، سەرۆکوەزیران بەشە جیاجیاکانی قەڵاکەی بەسەرکردەوە، کە یەکێکە لە گرنگترین و بەناوبانگترین شوێنەوارە مێژووییەکانی جیهان و پایتەختی میسر.
باکگراوند: قەڵای سەڵاحەددین ئەیوبی، لەلایەن سەرکردەی ناوداری کورد، سەڵاحەددین ئەیوبییەوە وەک پێگەیەکی سەربازیی ستراتیژی بۆ پاراستنی شاری قاهیرە دروست کراوە. ئێستا ئەم قەڵایە سیمبولێکی مێژوویی گەورەیە و گەشتیاران لە سەرتاسەری جیهانەوە ڕووی تێدەکەن.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ



