
بەوێنە؛ سەردانی گەشتیاران بۆ زاخۆ بەبۆنەی سەری ساڵ
ئاڤا نیوز
بۆ چوارەم ساڵە لە کۆتا هەفتەی مانگی 12، ئاهەنگەکانی شەوانی سەری ساڵ لە زاخۆ بەڕێوەدەچێت، ئارامی و جوانی سرووشتی ناوچەکە، سەرنجی گەشتیارانی ڕاکێشاوە لە پشووی سەری ساڵ بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕووی تێدەکەن .
لێدوانی فەرمی: دڵخواز موسا، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری زاخۆ بە ئاڤای گوت، هونەرمەندانی هەر چوار پارچەکەی کوردستان بەشدارن و بەرهەمە هونەرییەکانییان پێشکەش دەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە بازاڕێکی گەورە کراوەتەوە و گەشتیاران دەتوانن سەردانی 50 کەپر بکەن، تێیاندا خواردن و خواردنەوە جۆراوجۆرەکان، جلوبەرگ، دیاری و کارە دەستییەکان و چەندین شتی دیکە نمایشکراون.
گوتیشی ئاهەنگەکە تا شەش ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت، تەنیا ئەمشەو 10 بۆ 15 هەزار گەشتیار لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون، جوانی سرووشت و ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە هۆکاری هاتنی زۆری گەشتیارانە.
زانیاریی زیاتر: ئاهەنگەکە لە پردی دەلال تا قشڵەی زاخۆ دەکرێت، شەوانە لە کاتژمێر 7ـی ئێوارەوە دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 10ـی شەو بەردەوام دەبێت.
وێنە: مەجید بیتوێنی











