News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

بەوێنە؛ بەفر باكووری كوردستانی سپی پۆش کردووە

ئاڤا نیوز

لە ناوچە جیاجیاكانی باكووری كوردستان، بەفرێكی زۆر باریوە و بووەتە هۆی داخستنی ڕێگای زیاتر لە سێ هەزار و 600 گوند، بەهۆیەوە سەدان ئۆتۆمبێل لە ڕێگای نێوان شارەكان گیریان خواردووە.

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆڵێكی چڕی سەرماو سۆڵە و بەفربارین شارەکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و لە زۆربەی ڕێگاوبانە دەرەكییەكان ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو بە پشتبەستن بە زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و فریاگوزاری "AFAD" بڵاویكردووەتەوە، ڕێگای نێوان شارەكانی دیاربەكر، ئێلی، وان، ڕۆحا و مێردین بە بەفرێكی زۆر داپۆشراوە و بووەتە بەستەڵەك.

زانیاریی زیاتر: هەر بەهۆی بەفر ڕێگای زیاتر لە سێ هەزار و 600 گوند لە پارێزگاكانی وان، مووش، جۆلەمێرگ، بەدلیس، سێرت، مێردین، ئێلی و شرناخ داخراون. لە ناوچە شاخاوییەكان بەرزیی ئاستی بەفر گەیشتووەتە سەرووی مەترێک.

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

23 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape