
وێنهی رۆژ
گوندی کانی هەرمێ هێشتا لەژێر 120 سانتیمەتر بەفردایە
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر شەپۆلی بەفربارینە بەهێزەکەی هەرێمی کوردستان، گوندی کانی هەرمێ لە قەزای پێنجوێن هێشتا بە زیاتر لە مەترێک بەفر داپۆشراوە.
وێنە گەورەکە: پێنجوێن کە بە یەکێک لە ساردترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەناسرێت، ئەمساڵ زستانی ڕاستەقینەی تێدا دەردەکەوێت. گوندی کانی هەرمێ بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە، بووەتە چەقی کۆبوونەوەی زۆرترین بڕی بەفر، کە ئەمەش تابلۆیەکی بێگەردی زستانی لە ناوچەکەدا کێشاوە.
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای جوانییەکەی، ئەم بڕە بەفرە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی دانیشتووانی گوندەکە دروست کردووە و پێویستی بە پاککردنەوەی بەردەوام هەیە.
وێنە: ئاودێر محەممەد
4 کانوونی دووەم











