مەلا بەختیار لە بارەی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار قسە بۆ ئاڤا دەکات: بە مەرج دەکشێمەوە
- هەواڵ
- 5 کانوونی دووەم

مەلا بەختیار. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مەلا بەختیار، لە ڕێگای ئاڤاوە ڕایگەیاند، وەکو کاندیدی سەربەخۆ، خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کردووە، نایەوێت ببێتە سەر ئێشە بۆ پارتی و یەکێتیی بەڵکو بەشێک دەبێت لە چارەسەریی کێشەکان.
چیرۆکی سەرەکی: وادەی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق تەواو بووە، 81 کەس خۆیان کاندید کردووە، یەکێتی بەفەرمی نزار ئامێدی کاندید کردووە، پارتیش دوو کاندیدی هەیە د.فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی، لایەنە سیاسییەکان و چەند کەسێکیش وەکو کاندیدی سەربەخۆ چاویان لە پۆستی سەرۆککۆماری داهاتووی عێراقە.
لێدوانی فەرمی: مەلا بەختیار، نووسەر و سیاسەتمەدار، لەبارەی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار عێراق قسەی بۆ ئاڤا کرد کە بەمەرج دەکشێتەوە و وتی: "بەشێوەی سەربەخۆ، خۆم بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کردووە، هەموو مامەڵەکانمان پێشکەشکردووە."
مەلا بەختیار، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشی وتی: نابم بە کێشە و سەر ئێشە بۆ پارتی و یەکێتیی، ئەگەر ئەوان لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار ڕێکبکەون، دەبم بە بەشێک لە چارەسەری کێشەی کورد و کاندیدی سەرۆککۆماری عێراق.
٠ لە دوای جەنابی مام جەلال بووم بە قوربانی کێشە و ململانێییەکان بەڵام من دابڕاونیم لە مێژوویی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.
زانیاریی تایبەت: پارتی هەریەک لە د. فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی کاندید کردووە، یەکێتییش بەفەرمی نزار ئامێدی کاندید کردووە، یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستانیش د. موسەننا ئەمینی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق کاندید کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتی، هەرچەندە بەفەرمی نزار ئامێدی کاندید کردووە، بەڵام هەریەک لە د. لەتیف ڕەشید، جوان محەممد فواد مەعصوم کچی پێشووتری سەرۆککۆماری عێراق، ئاسۆ فەرەیدوون و مەلا بەختیار کە پێشووتر لە ناو ڕیزەکانی یەکێتی پلە و پۆستیان هەبووە، ئەمجارە وەکو کاندیدانی سەربەخۆ خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
9 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی جوداخوازەکانی یەمەن بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت






