عەباس عێراقچی: ترەمپ بە یاسای دارستان کار دەکات و زمانی دیپلۆماسی نازانێت
- جیهان
- 5 کانوونی دووەم

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هێرشی تووندی کردە سەر سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ و ڕایگەیاند، ئەمریکا سیستەمی نێودەوڵەتیی گۆڕیوە بۆ "دارستان" کە تێیدا تەنیا زمانی هێز پەیڕەو دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لێدوانەکانی عێراقچی دوای دەستوەردانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەمریکای لاتین و بەرزکردنەوەی بودجەی سەربازیی واشنتن دێت. تاران پێی وایە ترەمپ لە جیاتی دیپلۆماسی، دروشمی "ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە" بەکار دەهێنێت، ئەمەش هەڕەشەیە لەسەر ئەو وڵاتانەی کە نایانەوێت بچنە ژێر ڕکێفی ئەمریکاوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "ئێمە هەوڵ بۆ ئاشتی و چارەسەری کێشەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە دەدەین، بەڵام ئەمریکا بە هەڵسوکەوتی نایاسایی بەرامبەر هەموو جیهان، تەنیا پەنا بۆ زمانی هێز دەبات."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە دۆخی ڤەنزوێلا دوای دەستگیرکردنی مادۆرۆ، عێراقچی دڵنیایی دا کە کونسوڵخانەی ئێران لە کاراکاس کراوەیە و کارەکانی بە باشی بەڕێوە دەچن، هەروەها هاووڵاتییانی ئێرانی لەو وڵاتە لە بارودۆخێکی ئاساییدان و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران و ڤەنزوێلا خاوەنی ڕێککەوتنی ستراتیژیی 20 ساڵەن و تاران یەکێکە لە پشتیوانە سەرەکییەکانی کەرتی وزە و پیشەسازیی ئەو وڵاتە؛ بۆیە هەر گۆڕانکارییەک لە ڤەنزوێلا ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
35 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
6 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە





