حکومەتی کوردستان دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دەکات بۆ مووچەی مانگی یەک
- بزنس
- 5 کانوونی دووەم
لیستی مووچە و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی بە ڕێکارە هونەرییەکان کرد بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک و تەواوکردنی "میزان مراجەعە"ی ساڵی ڕابردوو؛ هەرچەندە پشووەکان پڕۆسەکەیان کەمێک دواخستووە، بەڵام هەوڵەکان بۆ ناردنی لیستەکە بۆ بەغدا چڕکراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، دەبێت حکومەتی کوردستان مانگانە چوار ئەرکی سەرەکی جێبەجێ بکات: ئامادەکردنی لیستی مووچە، ناردنی میزان مراجەعە، دابینکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و بەردەوامبوون لە هەناردەکردنی نەوت. جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە گەرەنتیی گەیشتنی مووچەیە بێ گرفتە یاساییەکان گەر بەغدا هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەکات.
زانیاریی تایبەت: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە لیستی مووچە ناتوانرێت هاوشێوەی مانگەکانی تر 10ی مانگ بنێردرێت تاوەکو 15ـی مانگ تەواو دەبێت و ڕەوانە دەکرێت، بەڵام سیستەمی "پەیرۆڵ" بۆ هەموو وەزارەتەکان کراوەتەوە ئەویش تاوەکو ئەوکاتە ئامادە دەبێت.
- کارکردن لەسەر تەرازووی پێداچوونەوەی (میزان مراجەعە) مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکردووە و بڕیارە تاوەکو 16ـی ئەم مانگە تەواو بکرێت.
- وەزارەتی دارایی لەبارەی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا گوتی؛ بڕی 120 ملیار دینارەکە لای وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەیە؛ تەنیا چاوەڕێی فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی کۆکردنەوە و گواستنەوەی جێبەجێ بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤای ڕاگەیاند: پڕۆسەکە بێ گرفت بەردەوامە. لە 27-9 تاوەکو 31-12ـی ساڵی ڕابردوو، نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، کە تێکڕای ڕۆژانەی 218 هەزار بەرمیل بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بیر لە بژاردەی سەربازی بۆ گرینلاند دەکاتەوە
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانکاری بەسەردادێت
- تەندروستی
- 39 خولەک لەمەوپێش
کەمخەوی مەترسییەکی شاراوەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەمخەوی مەترسییەکی شاراوەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ
39 خولەک لەمەوپێش

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانکاری بەسەردادێت
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق هۆکاری گرانبوونی دۆلار لە بازاڕەکاندا ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دادەبەزێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق نرخی 97 کەلوپەل و خۆراک و کاڵا گران دەکات
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی بانکی ناوەندی بۆ ئاڤا: هیچ نیەتێک بۆ گۆڕانکاریی لە بەهای دۆلاردا نییە





