شاخەوان عەبدوڵڵا: دەرفەت هەیە پارتی و یەکێتی ڕێکبکەون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار
- هەواڵ
- 5 کانوونی دووەم

شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هێشتا کات لەبەردەستە بۆ گفتوگۆکردنی پارتی و یەکێتی دەربارەی پۆستی سەرۆککۆمار و دەرفەتی گفتوگۆ هەیە دەکرێت هەردوولا ڕێکبکەون و دەنگ بە یەک کاندیدی سەرۆککۆمار بدرێت.
وێنە گەورەکە: شاخەوان عەبدوڵڵا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: فراکسیۆنی یەکێتی بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستنیشانکردنم وەکو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سەردانی کردین و گفتوگۆمان لەسەر یەکڕیزی و کۆدەنگیی کورد لە بەغدا و شایستەکانی کورد لە لیژنەکانی پەرلەمان و وردەکاریی کارەکانی پەرلەمان کرد.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، وتیشی: پێش هەڵبژاردنی عێراق پارتی باسی ئەم قۆناغەی ئێستای لەگەڵ یەکێتی کردووە کە ناكرێت بە دوو شاند و بە پەرتەوازەیی بڕۆینە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبێنین و شاندێکی دانوستانکاری هاوبەش بۆ بەغدا پێکبێنین، بەڵام ئەوانە ڕوویان نەدا.
زانیاری زیاتر: لە درێژەی قسەکانیدا شاخەوان عەبدوڵڵا وتی: لەنێو ئەو 81 کاندیدی سەرۆککۆمار بەشێکی زۆر کاندیدی سوننە و شیعەشی تێدایە، زۆربەیان دەرفەتیان لاوازە ببنە سەرۆککۆمار، چونکە بۆ بوون بە سەرۆککۆمار پێویستە 220 دەنگ لە پەرلەمان لەکۆی 329 پەرلەمانتار بەدەست بێنێت.
باکگراوند: بەپێی وادە دەستوورییەکان، دەبێت تا 28ـی ئەم مانگە سەرۆککۆمار هەڵبدەبژێردرێت، بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆ و دانوستانەکان بە چڕیی دەستپێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی دەنگی پەرلەمانتاران و هاوپەیمانێتییەکان لە ڕۆژی کۆبوونەوەکەدا، لەبەرئەوەی سەرۆککۆمار پێویستی بەوەیە دوو لەسەر سێ (220 پەرلەمانتار)ـی کۆی پەرلەمانتاران (329 کورسی) دەنگی پێبدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 خولەک لەمەوپێش
کەمخەوی مەترسییەکی شاراوەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دادەبەزێت
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
53 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
6 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە






