مادۆرۆ لەبەردەم دادگای نیویۆرک: من سەرۆکم و ڕفێندراوم

شەیری بکە لە:
مادۆرۆ لەبەردەم دادگای نیویۆرک: من سەرۆکم و ڕفێندراوم

وێنەی زیرەکی دەستکرد؛ مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لە دادگا دانیشتوون و گوێی لەو تۆمەتانە دەگرن کە ئاراستەیان دەکرێت

ئاڤا نیوز

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و سیلیا فلۆرێسی هاوسەری، بۆ یەکەمجار لەبەردەم دادگایەکی شاری نیویۆرک ئامادە بوون؛ مادۆرۆ هەموو تۆمەتەکانی ڕەت کردەوە و دەستگیرکردنەکەی بە "ڕفاندنێکی نایاسایی" ناو برد.

وێنە گەورەکە: ئەم دادگایی کردنە یەکێکە لە دەگمەنترین ڕووداوە مێژووییەکان کە تێیدا سەرۆکی وڵاتێک (لە ڕوانگەی ئەمریکاوە سەرۆکی پێشوو) بە جلی پڕتەقاڵیی زیندانەوە لە ناو جەرگەی مانهاتن ڕووبەڕووی دادگا دەبێتەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، مادۆرۆ بە تیشێرتێکی شینی تۆخ و پانتۆڵێکی پڕتەقاڵیی زیندانییەوە دەرکەوت و لە ڕێگەی وەرگێڕەوە بە زمانی "ئیسپانی" گوێی لە تۆمەتەکانی گرتووە.

٠ لەسەرەتای دانیشتنەکە کاتێک دادوەر داوای لێکرد خۆی بناسێنێت، مادۆرۆ بە زمانی ئیسپانی وتی: من سەرۆکی ڤەنزوێلام و لە ماڵەکەی خۆم لە کاراکاس ڕفێندراوم. هەر لە دوای دەرچوونی لە دادگا جارێکی دیکە گوتی: من دیلی جەنگم. 

لێدوانی فەرمی: باری پۆلاک، پارێزەری مادورۆ، ئاماژەی بەوە کرد، مادۆرۆ پێویستی بە چارەسەرە و هاوسەرەکەشی بەدەست چەند برینداربووەیەکی سەختەوە دەناڵێنێت بەبێ ئەوەی وردەکارییەکەی ئاشکرا بکات.

زانیاریی زیاتر: دانیشتنی داهاتووی دادگا بۆ ڕێککەوتی 17ی 3 دیاریکراوە و تا ئەو کاتە هەردوو تۆمەتبار لە زیندان دەمێننەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ