
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حکومەتەکەی بڕیارێکی گرنگیدا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بە مەبەستی لەناوبردنی مووشەکە بالیستییەکان و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، پاڵپشتی خۆشی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی ئێران دەربڕی.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: "سەرەڕای هەبوونی گوشارێکی زۆری ناوخۆیی و دەرەکی، توانیوومانە چەندین بڕیاریی چارەنووسساز بدەین". سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتیشی: ئەگەر لەلایەن ئێرانەوە هێرشمان بکرێتەسەر، وەڵامدانەوەکەمان زۆر سەخت و ترسناک دەبێت.
بنیامین ناتانیاهۆ سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێرانیش دەڵێت: "خۆپیشاندانەکان لە ئێران ڕووی لە فراوانبوونە، پاڵپشتی گەلی ئێران دەکەین، لەوانەیە ئێستا کاتێکی چارەنووسساز بێت بۆ ئەوەی گەلی ئێران خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی قسەکانی ناتانیاهۆ، پەیوەندییەکانی نێوان تەل ئەڤیڤ و واشنتن، لەبارەی پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، یەک هەڵوێستە و هەردوولا بەهیچ شێوەیەکیش ڕێگا نادەن ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت.
ئەمەش بزانە: ئیسرائیل سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا لە ناو خاکی ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، پاڵپشتی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپی کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا: هێشتا دەستمان بە هێرشی زەمینی نەکردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق گەنجان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازرگانێک لەڕێگەی ئاڤاوە داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ماوەی 10 ڕۆژە نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر ڕایکردووە و بێ سەروشوێنە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کەمخەوی مەترسییەکی شاراوەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
6 کانوونی دووەم

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
6 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ڕوانگەی سووری هۆشداریی لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی دژی کوردانی حەلەب دەدات
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا: هێشتا دەستمان بە هێرشی زەمینی نەکردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق گەنجان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی حەلەب یەکەم هەوڵی پێشڕەویی سوپای سووریای تێکشکاند





