
گرافیک - ئاڤا
ڕۆژی 28-1-2026 کۆتا وادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق، چونکە بەپێی دەستوور، دەبێت دوای مانگێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت ئەوەش پاش بە دەستهێنانی دوو لەسەر سێی دەنگەکانی پەرلەمانتاران.
وێنە گەورەکە: پەرلەمانی عێراق لە 329 پەرلەمانتار پێکهاتووە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی 220 پەرلەمانتار ڕێژەی یاسایی تەواو دەبێت، بەڵام ڕەنگە نزیکەی 300 پەرلەمانتار ئامادەبن، دەبێت لە گەڕی یەکەم یەکێک لە کاندیدەکان 220 دەنگ بەدەست بهێنێت، ئینجا دەردەچێت، ئەگەر لە گەڕی یەکەم هیچ کاندیدێک 220 دەنگی نەهێنا، هەڵبژاردن دەچێتە گەڕی دووەم و دوو کاندید کە زۆرترین دەنگیان هێناوە لە گەڕی یەکەمدا دەمێننەوە، کامیان زۆرترین دەنگ بهێنێت دەبێتە سەرۆکۆمار.
رێکارەکان: بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، لەو 81 کەسەی خۆیان کاندید کردووە، ئەگەر هیچ کەسێکیان 221 دەنگی لە گەڕی یەکەمدا بەدەست نەهێنا، بۆ گەڕی دووەم 79 کەسیان دووردەخرێنەوە و تەنها دوو کاندید دەمێننەوە، ئەوانەی زۆرترین دەنگیان هێناوە، ئینجا دەبێت یەکێک لەو دوو کاندیدە 221 دەنگ بهێنێت.
باکگراوند: هێشتا لایەنە کوردستانییەکان یەکدەنگ نین و کاندیدی هاوبەشیان نییە، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، ئەمڕۆ پارتی هەریەک لە د.فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی کاندید کرد، یەکێتیش بە ڕەسمی نزار ئامێدی کاندید کرد، جگە لەوەی لەناو یەکێتیدا چەند کەسێک خۆیان کاندید کردووە، لەوانە لەتیف ڕەشید، ئاسۆ فەرەیدوون، شوان داودی، جوان فوئاد مەعسووم، هەروەها موسەننا ئەمین، کاندیدی یەکگرتوو، کۆمەڵ و هەڵوێستە، لە کۆتاییشدا مەلا بەختیار وەکو کاندی سەربەخۆ ناوی خۆی تۆمارکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا: هێشتا دەستمان بە هێرشی زەمینی نەکردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق گەنجان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازرگانێک لەڕێگەی ئاڤاوە داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ماوەی 10 ڕۆژە نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر ڕایکردووە و بێ سەروشوێنە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەمخەوی مەترسییەکی شاراوەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
6 کانوونی دووەم

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
6 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ڕوانگەی سووری هۆشداریی لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی دژی کوردانی حەلەب دەدات
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا: هێشتا دەستمان بە هێرشی زەمینی نەکردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق گەنجان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی حەلەب یەکەم هەوڵی پێشڕەویی سوپای سووریای تێکشکاند





