هەسەدە دەنگۆیەکی وەزارەتی بەرگری سووریا ڕەتدەکاتەوە: پابەندی دانبەخۆداگرتنین

شەیری بکە لە:
هەسەدە دەنگۆیەکی وەزارەتی بەرگری سووریا ڕەتدەکاتەوە: پابەندی دانبەخۆداگرتنین

هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە

ئاڤا نیوز

 

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەنگۆیەکی وەزارەتی بەرگری سووریا ڕەتدەکاتەوە کە گوایە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب هێرشی کردبێتە سەر بازگەیەکی هێزەکانی سووریا، جەختیش لە " دانبەخۆداگرتن" و پابەندبوون بە ئاگربەست دەکاتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەسەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتنە دیمەشق و لەگەڵ بەرپرسانی ئێستای حکومەتی سووریا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا. بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ، بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری سووریا، هەسەدەی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر یەکێک لە بازگەکانی پۆلیس.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ، هەسەدە، لە ڕاگەیێنراوێکدا، وەڵامی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری سووریای دایەوە و دەڵێت: " گوایە هەسەدە بازگەیەکی پۆلیسی لە شارۆچکەی دێر حافی ڕۆژهەڵاتی حەلەب بە ئامانج گرتووە، ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەمڕۆ هێزەکانیان هیچ چالاکی و ئۆپەراسییۆنێکیان لەو ناوچەیەدا ئەنجام نەداوە."

 

٠ ئامانج لەم هەواڵە دروستکردنی پاساوە بۆ زیادکردنی گرژیی لەگەڵ هەسەدە.

٠ کاریگەریی و کاردانەوەی ئەم هەواڵە، لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە کە دەریکردووە.

٠ هەسەدە بە هەموو شێوەیەک پابەندی دانبەخۆداگرتن و ئاگربەستە.

 

کێشە سەرەکییەکان: سیستەمی حکومڕانیی فیدراڵی یان ناناوەندی یەکێک لە خاڵە ناکۆکییەکانی هەردوولایە، حکومەتی دیمەشق هەر جۆرە فیدراڵیەت یان ناناوەندی ڕەت دەکاتەوە. هاوکات هەسەدە دەیەوێت هێزەکانی تایبەتمەندی و پێکهاتەکەی لەناو وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریا بمێنێت و ڕەتی دەکاتەوە هێزە ئەمنییەکانی دەرەوەی ناوچەکانی بهێنرێنە ئەو ناوچانە، بەڵام حکومەتی سووریا پێداگیریی دەکات لەسەر یەکخستنی ئەندامانی هەسەدە وەک تاک و جێگیرکردنی هێزی ئەمنی و سەربازیی خۆی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ