کارگەیەکی گەورەی هەولێر سووتا و 20 تیم لە ئەرکدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی

شەیری بکە لە:
کارگەیەکی گەورەی هەولێر سووتا و 20 تیم لە ئەرکدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی

ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چپس لەسەر ڕێگەی سەرەکیی هەولێر-پیرمام کەوتووەتەوە

ئاڤا نیوز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چپس لەسەر ڕێگەی سەرەکیی هەولێر-پیرمام کەوتەوە؛ ئاگرەکە زیانێکی زۆری ماددی بە ڕووبەری چوار هەزار مەتر چوارگۆشە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 06:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە (6-1-2026)، ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چپس لەسەر ڕێگەی سەرەکیی هەولێر-پیرمام کەوتووەتەوە، 20 تیمی بەرگریی شارستانی لە ناو هەولێر و دەوروبەرییەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

زانیاریی زیاتر: بوونی بڕێکی زۆر لە "ڕۆنی خواردن، نایلۆن و کارتۆن" بووەتە هۆی ئەوەی ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنە بکات و کۆنتڕۆڵکردنی زەحمەت بێت.

لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئاگرەکە زۆر گەورەیە و ڕووبەری زیاتر لە چوار هەزار مەتر چوارگۆشەی گرتووەتەوە. تیمەکانمان هەموو هەوڵێکیان دا ئاگرەکە نەگاتە ماڵەکانی دەوروبەر. تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ