
دۆلار و دینار لە بازاڕی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار هەفتەیەکی پڕ لە هەڵبەز و دابەز بەڕێ دەکات؛ دوای ئەوەی بۆ ساتێک گەیشتە 149 هەزار دینار، جارێکی دیکە بۆ 146 هەزار دابەزی، بەڵام پسپۆڕان پێشبینی دەکەن ناجێگیرییەکە تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت.
وێنە گەورەکە: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار تەنیا پەیوەندی بە بازاڕەوە نییە، بەڵکو دابەزینی داهاتی نەوت و سیستەمی نوێی گومرگی "ئەسیکۆدا"یە کە بازرگانانی ناچار کردووە بۆ دابینکردنی نەختینە، ڕوو لە بازاڕی ناوخۆ بکەن.
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر لە بەرنامەی مۆری ئاڤا گوتی: "دوێنێ دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار، بەڵام پێشبینی دەکەین تا هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە بۆ نێوان 140 بۆ 142 هەزار دینار."
لەلایەکی دیکەوە: د. نەهرۆ عەلی، پسپۆڕی ئابووری، باسی لەوەکرد: چوار هۆکاری سەرەکی لە پشت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوەن:
● سیستمی ئەسیکۆدا: جێبەجێکردنی ئەم سیستمە لە گومرگەکانی عێراق، بازرگانانی ناچار کردووە پێشوەختە دۆلار لە بازاڕ بکڕن بۆ دانی پارەی گومرگ.
● دابەزینی نرخی نەوت: کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووریی عێراق و دابەزینی بەهای دینار هەبووە.
● یەدەگی بانکی ناوەندی: بانکەکە بۆ پاراستنی نرخی فەرمیی دۆلار بە 132,000 دینار، دەستکاریی یەدەگی دۆلار دەکات.
● ڕیفۆرمی سست: سندووقی دراوی نێودەوڵەتی داوای ڕیفۆرمی پەیکەریی بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوە داراییەکان کردووە، بەڵام پڕۆسەکە بە سستی بەڕێوە دەچێت.
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، کۆی ئەم هۆکارانە وایانکردووە بەهای دۆلار لە دەوروبەری 150,000 دیناردا جێگیر بێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە هۆشداری لە شەڕێکی سەرتاسەری دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی هۆشداری لە "پاکتاوی ڕەگەزی" دژی کوردانی حەلەب دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ماوەی 10 ڕۆژە نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر ڕایکردووە و بێ سەروشوێنە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەمخەوی مەترسییەکی شاراوەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
6 کانوونی دووەم

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
6 کانوونی دووەم
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بازرگانێک لەڕێگەی ئاڤاوە داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی بازرگانی لە مەرزی کێلێ بە سستی دەستی پێکردووە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشهاتی نوێ لە دۆسیەی نەوت؛ کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری بەریتانی دێتە کوردستان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانکاری بەسەردادێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق هۆکاری گرانبوونی دۆلار لە بازاڕەکاندا ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ دادەبەزێت






