پارتی کورسییەکی لە سەڵاحەددین بەرکەوت؛ چارەنووسی کورسییەکەی یەکێتی نادیارە

شەیری بکە لە:
پارتی کورسییەکی لە سەڵاحەددین بەرکەوت؛ چارەنووسی کورسییەکەی یەکێتی نادیارە

باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەفەرمی ڕایدەگەیەنێت، کورسییەکانی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەددین دەبن بە دوو کورسی و کاندیدێکی پارتی کورسییەکەی بەرکەوتووە.

چیرۆکی سەرەکی: ساڵی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، هاوپەیمانی حەسم توانی دوو کورسی بەدەستبهێنێت، ئەشواق سالم بە دوو هەزار  و 977 دەنگ توانی کورسی دووەمی ئافرەت لەو هاوپەیمانییە مسۆگەر بکات، بەڵام ئەمساڵ لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، حەوت هەزار و 42 دەنگی بەدەستهێناوە و کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کرد، بەمەش بەپێی نووسراوی کۆمیسیۆن کورسی ئەنجوومەن پارێزگا جێدەهێڵێت.

● تارا جەلال، کە کاندیدی پارتی بووە لە لیستی حەسم، بە 1,415 دەنگ دەبێتە جێگرەوەی و دەچێتە ئەنجومەنی پارێزگا.

● بەمەش ژمارەی کورسییەکانی کورد لەو پارێزگایە بۆ 2 کورسی بەرز بووەوە.

لەلایەکی دیکەوە: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، د.کەریم شوکور وەک تاکە کاندید لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین هەبوو، کە لە چوارچێوەی لیستی (جەماهیری وەتەنی) ڕکابەری بەدەستهێنانی کورسی دەکرد، بەڵام نەیتوانی کورسییەکە مسۆگەر بکات، دەنگی دووەمی لیستەکەی بەدەستهێناوە و چاوەڕێی ئەوەیە کاندیدە دەرچووەکە سوێندی یاسایی نەخوات بۆ ئەوەی شوێنی بگرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: کەریم شوکور، کاندیدی یەکێتی بە ئاڤای گوت، فەحل، پارێزگاری ئێستای سەڵاحەددین تاوەکو ئێستا سوێندی یاسایی وەک پەرلەمانتار نەخواردووە، کەمتر لە مانگێکی لەبەردەمدا ماوە، ئەگەر وەک پەرلەمانتار سوێندی یاسایی نەخوات و لە پۆستی پارێزگار بمێنێتەوە، ئەوا من دەچمە شوێنی لە پەرلەمان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ