خاوەن مۆلیدەکانی کەرکووک هەڕەشەی کوژاندنەوەی مۆلیدەکان دەکەن

شەیری بکە لە:
خاوەن مۆلیدەکانی کەرکووک هەڕەشەی کوژاندنەوەی مۆلیدەکان دەکەن

دیمەنی یەکێک مۆلیدە ئەهلییەکان

ئاڤا نیوز

بەهۆی دابین نەکردنی گازوایل، خاوەن مۆلیدەکانی کەرکووک هەڕەشەی کوژاندنەوە و کارپێنەکردنی مۆلیدەکانیان دەکەن و تا 15ی مانگ مۆڵەت بە حکومەتی عێراق دەدەن.

بەدواداچوونی ئاڤا: بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا، لە کەرکووک کارەبای نیشتمانی بۆ کەمتر لە 5 کاتژمێر کەم بووەتەوە؛ بەشێک لە گەڕەکەکانیش کێشەی بگۆڕ و دابەشکردنی کارەبایان هەیە و زیاتر لە دوو هەفتەیە کارەبای نیشتمانییان نییە.

لێدوانی فەرمی: ئەدهەم ئەحمەد، یەکێک لە خاوەن مۆلیدەکانی کەرکووک بە ئاڤای گوت: کارەبای نیشتمانی کەم بووەتەوە و لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 15 کاتژمێر مۆلیدە کار دەکات و کارەبا بە خەڵک دەدەین، لە بەرامبەردا بڕێکی کەم گازوایلمان پێ دەدرێت کە تەنیا بەشی 7 ڕۆژ دەکات، 23 ڕۆژەکەی دیکە خۆمان گازوایل بە نرخی بازرگانی دەکڕین، بەمجۆرەش پارەی زیاتر لە خەڵک وەردەگیرێت و ئێمەش زەرەر دەکەین.

زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکان، خاوەن مۆلیدەکانی کەرکووک تا 15ی ئەم مانگە مۆڵەتیان بە حکومەتی عێراق داوە؛ ئەگەر گازوایلیان بۆ دابین نەکرێت مۆلیدەکان دەکوژێننەوە و هیچی دیکە بەو شێوەیەی کە ئێستا هەیە کار بە مۆلیدەکانیان ناکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ