News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

چەکدارانی عەرەبی سوپای سووریا چوونە ناو ئەشرەفییە

ئاڤا نیوز

دوای چەند ڕۆژێک لە پێکدادانی خوێناوی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاگربەستی لە شاری حەلەب ڕاگەیاند؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکانی دیمەشق بۆ ناو گەڕەکی ئەشرەفییە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر پاراستنی هێزە کوردییەکاندا بوون. ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن وەزارەتی بەرگریی سووریاوە دوای فشارێکی سەربازیی تووند دێت، کە تێیدا تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ یەکەمجار بەو چڕییە دژی ئەو ناوچانە بەکارهێنران. ئێستا چاوەکان لەسەر ئەوەن ئایا ئەم ئاگربەستە دەبێتە سەرەتایەک بۆ ڕێککەوتنێکی سیاسیی گشتگیر یان تەنیا ئارامییەکی کاتی دەبێت.

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

9 کانوونی دووەم
logo Shape