
چەکدارانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەبەوە بە پاس دەگوازرێنەوە
ئاڤا نیوز
ژمارەیەکی زۆر پاس لە دەوروبەری مەیدانی "لایرامۆن" لە شاری حەلەب جێگیرکراون و چاوەڕێی گڵۆپی سەوز دەکەن بۆ چوونە ناو گەڕەکی شێخ مەقسوود، تاوەکو دەست بە پرۆسەی گواستنەوەی شەڕڤانانی هەسەدە بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆسەی گواستنەوەکە لە ئەمڕۆوە (9-1-2026) دەستپێدەکات. دەسەڵاتدارانی سووریا جەختیان کردووەتەوە کە نابێت هیچ چەکدارێک لەو دوو گەڕەکەدا بمێنێتەوە، ئەمەش ڕێگە بۆ هێزە ئەمنییەکانی دیمەشق خۆش دەکات تاوەکو بە تەواوی جڵەوی ئەو ناوچانە بگرنە دەست کە ساڵانێکی زۆر بوو بۆیان نەدەچووە سەر.
زانیاریی زیاتر: سەرجەم ئەو شەڕڤانانەی لەلایەن سوپای سووریاوە گەمارۆ درابوون، بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (حەسەکە و قامیشلۆ) دەگوازرێنەوە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ






