News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە

ئاڤا نیوز

وەکو ناڕەزایەتییەک بەرامبەر هێرش و پەلامارەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لەبەردەم قەڵای هەولێر کۆمەڵێک کچ کەزییان بۆ یەکتر هۆنییەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە باغی شار لە بەردەم قەڵای هەولێر، بە ئامادەبوونی هەزاران هاونیشتمانی کورد، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەرامبەر هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.

زانیاریی زیاتر: لە گردبوونەوەکە، ژمارەیەک لە کچان وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک کە تێیدا چەکدارێکی سوپای عەرەبی سووریا کەزی کچە شەڕڤانێکی بەدەستەوەیە، کەزییان بۆ یەکتر هۆنییەوە.

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

1 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape