
وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر چەند دیدارێکی تایبەتی ئەنجامدا
ئاڤا نیوز
جان نۆێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر، جەختیان لە پشتیوانیی پاریس بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و پاراستنی مافەکانی کورد لە سووریای نوێ کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دوای سەردانەکانی بۆ دیمەشق و بەغدا، کاتژمێر 8:30ـی شەوی پێنجشەممە 5-2-2026 گەیشتە هەولێر. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەولێر و پاریس تاوتوێ کران.
لێدوانی فەرمی: جان نۆێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: فەڕەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و دڵنیایی دەدەین کە لە شەڕی دژ بە تیرۆر و چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا، وەک گەرەنتیکارێکی سەرەکی دەمێنینەوە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش






