News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

بەوێنە؛ مۆنۆمێنتی ئەو منداڵانەی بەهۆی کاریگەری سۆشیاڵ میدیا لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە

ئاڤا نیوز

دادگای لۆس ئانجلس دەستی بە دادگاییکردنی مێتا و یوتیوب کرد لەسەر تۆمەتی "ئالوودەکردنی منداڵان"، هاوکات مۆنۆمێنتێک بۆ یادکردنەوەی ئەو منداڵانە دانرا کە بەهۆی سۆشیاڵ میدیاوە گیانیان لەدەستداوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 13-02-2026، دایک و باوکانی جەرگسووتاو لە لۆس ئانجلس لە مۆنۆمێنتی "Lost Screen Memorial" کۆبوونەوە، کە تێیدا پەیکەری مۆبایلە زەبەلاحەکان وێنەی 50 منداڵیان نیشان دەدا کە بەهۆی زیانەکانی ئینتەرنێتەوە گیانیان لەدەستداوە.

زانیاریی زیاتر: ئەمە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی دادگاییکردنی کۆمپانیاکانی مێتا و یوتیوب کە لە 9ـی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە. کۆمپانیاکان تۆمەتبارن بەوەی ئەپڵیکەیشنەکانیان بە شێوەیەک دروست کردووە کە منداڵان تووشی ئالوودەبوون بکەن و دواتر تووشی زیانی جەستەیی و دەروونی ببن.

لێدوانی فەرمی: پارێزەرانی کەیسەکە لە بەردەم دادگای لۆس ئانجلس ڕایانگەیاند: ئەم پلاتفۆرمانە بە ئەنقەست بە جۆرێک دیزاین کراون کە منداڵان تووشی ئالوودەبوونی توند بکەن و بەرژەوەندییە داراییەکانیان خستووەتە پێش پاراستنی ژیانی بەکارهێنەرە گەنجەکان.

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

1 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape