
د.محەممەد حەسەن، خاوەنی بیرۆکەکە و پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە نۆڕینگەکەی
ئاڤا دیجیتاڵ
لە هەولێر پێشبڕکێیەکی تایبەت بە ژینگە لە نێوان نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان سازدەکرێت، پێشبڕکێکە جیاوازە و ماوەی دوو مانگ ئامادەکاری بۆ دەکرێت، دواتر لیژنەیەکی تایبەت بڕیار لەسەر براوە دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی بایەخدان بە ژینگە و زیادکردنی رێژەی سەوزایی و بەخشینی سیمایەکی جوان و شارستانی بە بنکە تەندروستی و نەخۆشخانەکان، هاوکات بایەخدان بە پاکوخاوێنی و ئارامکردنەوەی دەروونی نەخۆشەکان، کۆمەڵە پزیشکێک بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەولێر، پێشبڕکێیەکی ژینگە لەنێوان بنکە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان سازدەکەن. پێشبڕکێکە سەرەتا لە پارێزگای هەولێر و دواتر لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و تەنانەت عێراقیش سازدەکرێت.
بۆچی گرنگە: لە جیهانی مۆدێرندا کە ژینگە قەیرانێکی نێودەوڵەتییە، یەکێک لە پێوەرەکان بۆ حوکمڕانی باش و کۆمەڵگەی هۆشیار و کەسایەتیی باش بایەخدانە بە ژینگە و پاکڕاگرتنی، چونکە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هەموو خەڵکەوە هەیە. سازکردنی ئەم پێشبڕکێیە لەکاتێکدایە یەکێک لە بڕگەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، بایەخدان بە ژینگە و زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە سەنتەری شارەکان.
لێدوانی فەرمی: د.محەممەد حەسەن، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، خاوەنی بیرۆکەی پێشبڕکێکە، لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە بانگەوازی بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی هەولێر کرد گرنگی بە ژینگە و سەوزایی بدەن، بەمەبەستی بەخشینی سیمایەکی جوان و شارستانی بە شوێنەکانیان، ئەمەش لەپێناو راگرتنی باری دەروونی نەخۆش و ئەو کارمەندانەی لەوێ کار دەکەن بەشێوەیەکی تەندروست.
زانیاری زیاتر: پێشبڕکێکە بۆ زیاتر دابینکردنی سەوزایی و ژینگەیەکی جوانە لە بنکە تەندروستی و نەخۆشخانەکان، لە رێککەوتی 24-1-2024 دەست بە ئامادەکاری کراوە و لە 16-4-2024 کۆتایی دێت، ئەم پێشبڕکێیەش بە هەوڵی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتی تەندروستی هەولێر و بنکە تەندروستی و نەخۆشخانەکان بەڕێوەدەچێت و ساڵانە بەردەوام دەبێت.
شێوازی جێبەجێکردن: دوای تەواوبوونی ماوەی دیاریکراوی پێشبڕکێ و کۆتاییهاتنی وادەکەی، لیژنەی چاودێری، بە کۆمەڵێك رێسا لەوانە؛ شێوازی سەیرکردن و پێوانەی رێژەی سەوزایی و پاکوخاوێنی، بڕیار لە سەرکەوتووترین و پێشەنگترین بنکە تەندروستی و نەخۆشخانەکان دەدرێت.
شێوازی پێشبڕکێ:
- دیاریکردنی بنکە تەندروستی و نەخۆشخانەکان بە بڕیاری لیژنەی سەرپەرشتی پێشبڕکێ، زیاتر ئەو بنکە و نەخۆشخانانەی کە ویستیان لەسەرە و نەخۆش زۆر رووی تێدەکەن.
- لە ساڵێکدا ماوەی چەند مانگێك دیاریدەکرێت بۆ بنکە تەندروستی و نەخۆشخانەکان بەمەبەستی خۆئامادەکردنیان و ئەنجامدانی پێشبڕکێ.
- چاودێریکردنی پێشبڕکێ لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند و بەدواداچوون.
- دوای تەواوبوونی ماوەی پێشبڕکێ هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدرێت.
ئامانجی پێشبڕکێکە:
- زیادکردنی رێژەی سەوزایی و رێکخســتن و جوانکردن لە بنکە تەندروستی و نەخۆشخانەکان و پاراستنی ژینگەی ناویان.
- دیاریکردنی زەوی بەتاڵ و بەجێهێڵراو و تەرخانکردنی بۆ چاندنی درەخت.
- هەوڵدان بۆ دانانی گوڵ و مەرکان لە ناوەوەی بنکە و نەخۆشخانەکان و خزمەتکردنیان.
- بەخشینی سیمای جوان و رازاوە بە بنکە تەندروستی و نەخۆشخانەکان و دەرکەوتنیان بە شێوازێکی مۆدێرن و شارستانیانە.
- بەرزکردنەوەی رێژەی ئۆکسجین لەڕێگـەی درەختەوە کە رۆڵی گرنگی هەیە لە بەرەوپێشبردنی تەندروستیی مرۆڤ، بەتایبەت نەخۆشەکان.
- هاندانی پزیشکان و کارمەندان و هەموو ستافی بنکــە تەندروستی و نەخۆشخانەکان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لە کۆمەڵگەدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ژینگەی سلێمانی 27 کەس بەهۆی ڕاوە ماسییەوە دەستگیر دەکات
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان