
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژی دیکە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، بێ ئەوەی بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنەکە لە بەرنامەی کاردابێت، ئەندامێکی پەرلەمانیش بە دووری دەبینێت وا بە ئاسانی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان یەکلایی ببێتەوە.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە شەش مانگە کورسییەکەی محەممەد حەلبووسی بەتاڵە، کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دەبێتە 32یەمین کۆبوونەوە کە لەلایەن موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکەوە بەڕێوە دەبرێت.
وێنە گەورەکە: دانیشتنی ڕۆژی 18ی مانگ بڕگەیەکی تێدابوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک، بەڵام بەهۆی دابەشبوونی لایەنە سیاسییەکان هیچ یەکێک لە بەربژێرەکان لە گەڕی یەکەم و دووەم نەیانتوانی دەنگی پێویست بهێنن، گرژی و ئاڵۆزییەکانیش ڕێگەیان نەدا گەڕێکی دیکە بەڕێوەبچێت.
باکگراوند: ڕۆژی 14-11-2023، دادگای باڵای فیدراڵی ئەندامێتی حەلبووسی لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە، لهوکاتیشەوە پۆستەکە پڕ نەکراوەتەوە.
درێژەی ڕاپۆرتەکە....
نەهرۆ ڕواندزی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پێناچێت وا بە ئاسانی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان یەکلایی ببێتەوە، بە تایبەت دوای ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی لە نێو پەرلەمان لە سەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆک ڕوویاندا".
زانیاریی زیاتر: نەهرۆ ڕواندزی دەڵێت: ئەگەر بێتو هەمواری ماددە 12ی پەیڕەوی ناوخۆ نەکرێت، کە داواکاری سەرەکی هاوپەیمانی تەقەدوومە بۆ ئەوەی کەسێکی دیکە وەکو بەربژێر پێشکەش بکات. ئەوا لەنێوان دوو بەربژێرەکە چانسی سالم عیساوی زیاترە، بۆ ئەوەی پۆستەکە لە بەرژەوەندی ئەو یەکلا ببێتەوە، ئەویش دوای کۆتاییهاتنی ئەو وەرزەی یاسادانان.
دوو لایەنە سووننییەکە ڕژدن لەسەر وەرگرتنی پۆستەکە
پێش ڕاگەیاندنی کارنامەی دانیشتنەکەی ڕۆژی 22ی مانگ، هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕایی داوای کردبوو وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دیاری بکرێت.
پێشتر محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدووم ڕایگەیاندبوو، پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پشکی پارتەکەی ئەوانەو سازشی لەسەر ناکەن.
ڕێککەوتنی ژێر بەژێر بۆ هشتنەوەی کورسیی سەرۆک بە بەتاڵی
زانیارییە بەدەستهاتووەکان لە سەرچاوەیەکەوە کە نەویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ئاماژە بە هەبوونی "ڕێککەوتنێکی ژێر بەژێر لە نێوان محەممەد حەلبووسی و موحسین مەندەلاوی" دەکات، بۆ ئەوەی کورسییەکەی سەرۆک هەر بە بەتاڵی بمێنێتەوە.
لە دانیشتنی ڕۆژی 18ی مانگ لە پەرلەمان چی ڕوویدا؟
لە دانیشتنی ڕۆژی 18-5-2024، هەریەک لە مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی بەربژێری سەرەکی بوون بۆ شوێنگرتنەوەی محەممەد حەلبووسی، بەڵام دوای بەڕێوەچوونی دوو گەڕی دەنگدان، هیچ یەکێک لەو دوو بەربژێرە نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنن، سالم عیساوی 158 دەنگ و مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگی بەدەستهێنا، کە دەبوو دەنگی 50+1 واتە 166 بەدەستبهێنن، دواتریش بەهۆی گرژییەوە دانیشتنەکە هەڵگیرا.
بەرنامەی داهاتوو پەرلەمان چی دەبێت؟
بەپێی کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە، 22ی ئایاری 2024 پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەدات. هاوکات دەنگ لەسەر چەند یاسایەک و خوێندنەوە بۆ چەند یاسایەکی دیکە دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ كێشەی دانیشتووانی گەڕەکێكی ناحیەی کەڵەک چارەسەر دەکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی دادوەری عێراق تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی یەکلایی دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى گهڕهكی تووهسپی لە سلێمانى بێ خزمەتگوزارین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەقلەقێک لە سێ ساڵدا 22 هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت لە نێوان باکووری کوردستان و وڵاتانی کەنداو
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دارتوویێكی گوندی ئەحمەدئاوای هەورامان تهمهنى سهدهیهكه
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە پیسکردنی دەریاچەی وان دەدرێت
22 تشرینی یەکەم

لە هەولێر ژنێک هاوشانی پیاوان کاری لەحیم دەکات
22 تشرینی یەکەم

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە قەبارەی ئاوی بەنداوی مووسڵ ئاشکرا بکات
22 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی یەکەم
چیرۆکی ونبوونی 8 ملیۆن دەنگدەر لە عێراق






