سەردانی هێلین بۆ پرۆژەی ئاوی خێرای هەولێر و قوشتەپە
ئاڤا نیوز
هێلین حەکیم سەردانی دوو پڕۆژەی ستراتیژیی و گەورەی بواری ئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر کرد، کە کێشەی کەمئاویان بۆ 30 ساڵی داهاتوو لە سنوورەکە چارەسەر کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێلین سەرەتا سەردانی "پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر"ی کرد. ئەم پڕۆژەیە کە بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە، توانای پاڵاوتنی 480 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە لە ڕۆژێکدا و کێشەی ئاوی شاری هەولێر بۆ 30 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکات.
دواتر سەردانی "پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە"ی کرد، کە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای ناوخۆیی (دێلاڤ و ئاوزان)ـەوە جێبەجێ کراوە. پڕۆژەکە بە تێچووی 222 ملیار و 670 ملیۆن دینار لە ماوەی تەنها یەک ساڵدا تەواو کراوە.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە ڕۆژانە 72 هەزار مەتر سێجا ئاوی پاک بەرهەم دەهێنێت و ئاوی خواردنەوە بۆ قەزاکانی قوشتەپە و بێستانە و 72 گوندی دەوروبەری دابین دەکات، بەمەش دانیشتووانی ئەم ناوچانە بۆ 30 ساڵی داهاتوو لە قەیرانی کەمئاوی ڕزگاریان دەبێت.

