گەشتی چارەسەر؛ چیرۆکی ناخهەژێنی ئاورنگ محەممەد لە زاری خۆیەوە بیبیستە
ئاڤا نیوز
وێنە گەورەکە؛ گەشتی چارەسەر بەرنامەیەکی دەروونیی جیاواز و نوێیە لە میدیای کوردیدا، کە تیایدا کۆمەڵێک گەنجی بەشداربوو کە هەر یەکەیەیان هەڵگری کەیسێکی تایبەتە بەشداری گەشتێک دەکەن لەگەڵ د.سیدۆ مۆرگان، پسپۆڕی دەروونی و لەهەر ڕۆژێکی گەشتەکە و لەهەر بەرنامەیەک بەشداربوویەک چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە،
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ گەشتی چارەسەر شەوانی دووشەممە کاتژمێر 10 لە ئاڤا میدیا پەخش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئاورنگ لە تەمەنێکی دوو ساڵیدا باوک و دایکی جیابوونەتەوە و بەهۆی دووری لە دایکی بۆشایی سۆزی هەبووە لە منداڵییەوە، ئاورنگ ئەم چیرۆکە بەهۆکاری زۆر گرفتی ژیانی دەزانێت و چیرۆکە ناخهەژێنەکەی دەگێڕێتەوە.




