بەنداوی گۆمەسپان
دوێنێ شەممە بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوەکەدا، ڕێگەی سەرەکیی هەولێر - سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین داخرا. سەرپەرشتیاری جێبەجێكردنی کاری بەنداوی گۆمەسپان گوتی، لە هەفتەی داهاتوودا ڕێگەیەکی کاتی دروست دەکەین.
بۆچی ئەم بابەتە گرنگە: بەنداوی گۆمەسپان یەکێکە لە گرنگترین پرۆژەکانی پارێزگای هەولێر. ڕێگەی سەرەکی هەولێر - ڕانیە و هەولێر - سلێمانی لەسەر بەنداوی گۆمەسپانن، بەڵام بەهۆی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوەکەدا دوێنێ داخرابوون.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵا گەردی، سەرپەرشتیاری جێبەجێكردنی کاری بەنداوی گۆمەسپان، بە ئاڤا میدیای راگەیاند، ئێستا کار دەکەین بۆ دابینکردنی رێگەیەکی کاتی بۆ بەردەوامی هاتووچۆ بە بەنداوی گۆمەسپان و هەفتەی داهاتووش رێگە کاتییەکە دەکرێتەوە.
"بەڵام رێگەی سەرەکی نابێت و کاتییە، دوای تەواوبوونی بەنداوەکە کە ئێستا لە 65%ی تەواو بووە، رێگەیەکی سەرەکی و جێگیر بە دەوری بەنداوەکەدا دەکەینەوە" عەبدوڵا گەردی وای گوت.
زانیاریی زیاتر: بەنداوی گۆمەسپان گەورەترین بەنداوە لە سنووری پارێزگای هەولێر و سێیەم گەورەترین بەنداوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، لە دوای هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
تێچووی پرۆژەكە 95 ملیار دینارە و بەرزییەكەی 70 مەتر و درێژییەكەی 512 مەترە، توانای گلدانەوە و ئەمباركردنی 115 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بارانی هەیە و ڕووبەرەكەی شەش ملیۆن و 125 هەزار مەتر سێجایە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکلاییکردنەوەی 71 سکاڵا کۆمیسیۆن سێ لیژنە پێکدەهێنیت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی عێراق 35 ئەندامی بزووتنەوەی قوربانییەکان دەستگیر دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای کورسی لە هەر بازنەیەک چەندە؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو كاندیدە دەرچووانەی ناچنە پەرلەمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهای کورسی لە هەر بازنەیەک چەندە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی حیزبەکان بەراورد بە سێ هەڵبژاردنی ڕابردوو چەند زیاد و کەمی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت بەوێنە
19 تشرینی یەکەم
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
17 تشرینی یەکەم
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
17 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 20 ئەیلوول
یانەی هەولێر بە سەرکەوتن دەستیپێکرد