دەستپێشخەریی مەسروور بارزانی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی 10 خێراتر دەکات
- کوردستان
- 12 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
دەستپێشەخەریی نیشتمانیی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان بەرامبەر بەغدا لەپێناو دابینکردنی مووچە و بودجە و مافەکانی خەڵکی کوردستان، کەشێکی سیاسی ئەرێنی ڕەخساندووە و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی 10 خێراتر دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرجەم لایەنەکان پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکەی مەسرور بارزانی دەکەن و تێگەیشتوون کە بەبێ جێبەجێکردنی، کورد ناتوانێت یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بێت بەمەش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ناتوانرێت مووچە و بودجە و شایستە داراییەکان و مافە یاسایی و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دابین بکرێن.
زانیاریی تایبەت: لەبارەی پێکهێنانی حکومەت لە دوایین کۆبوونەوەی هەردوو شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو کرا، داواکارییەکانی یەکێتی لە ڕەشنووسی کارنامەی کابینەی 10 جێکراونەتەوە، پێشتریش ئاڤا میدیا ئەوەی باس کردبوو کە داواکارییەکانی یەکێتی بریتیبوون لە هاوبەشی لە دەسەڵات و چەند وەزارەتێکی سیادی، ئێستا تەنیا ئەوەندە ماوە هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.
هەڵوێستی لایەنەکان: جگە لە پارتی و یەکێتی کە دوو لایەنی سەرەکی پێکهێنەری حکومەتن؛
٠ نەوەی نوێ کە هێزی سێیەمە و 15 کورسی لە پەرلەمانی کوردستان هەیە، تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە بەشداری دەکات یان وەکو ئۆپۆزیسیۆن دەمێنێتەوە و چاوەڕوانی ئۆفەری پارتی و یەکێتییە.
٠ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە خاوەنی 7 کورسییە، هەرچەندە پێشتر ڕایانگەیاندبوو بەشداری ناکەن و وەکو ئۆپۆزیسیۆن دەمێننەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، دوای کۆنگرە چاوەڕێی سەرکردایەتیی نوێی یەکگرتوو دەکرێت بڕیاری کۆتایی بدەن.
٠ بەرەی گەل کە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکایەتیی دەکات ئەویش تا ئێستا خۆی یەکلانەکردووەتەوە.
٠ بسۆسیالیست و پێکهێاتەکانی دیکە، واتا تورکمان و کریستیانەکان خۆیان یەکلا کردووەتەوە و بەشداری حکومەت دەکەن.
باکگراوند: دوێنێ شەممە بە دەستپێشخەری و سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بە بەشداریی نوێنەرانی کورد لە بەغدا (وەزیر و سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق) کۆبونەوەیەکی نائاسایی کرد و ڕێککەوتن سەرجەم لایەنەکان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن بەرامبەر بەغدا، سێ بڕیاریش دەکران، بڕیارە شاندێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتیش پەیامەکە بگەیێننە سوودانی کە ئەگەر هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو مووچە و بودجەی خەڵکی کوردستان نەنێردرێت هەڵوێستی تووند وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانکاری بەسەردادێت
- تەندروستی
- 27 خولەک لەمەوپێش
کەمخەوی مەترسییەکی شاراوەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دادەبەزێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەمخەوی مەترسییەکی شاراوەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ
27 خولەک لەمەوپێش

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی حەلەب بەردەوامن؛ ئاماری کوژراو و برینداران زیاتر دەبێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە دۆخی ئاسایی




